پارلمانتارانی فەرانسا داوای شکاندنی گۆشەگیری دەکەن

ژمارەیەک لەپەرلمانتارانی ئەنجوومەنی نەتەوەیی فەرانسا نامەیەکیان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسا کردووە کە دەربارەی مانگرتن لەخواردنەکەی ستارسبوورگ بەخێرایی هەڵویست بگرێت.

لەنامەکەدا کە واژۆی ٨ نوێنەری گروپی لێکۆێنەوەی کوردی ئەنجوومەنی نەتەوەیی فەرانسای تێدایە، داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی فەرانسا کردووە کە بۆئەم مەبەستە بەخێرایی کاربکات.

'گۆشەگیری پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە'

لەنامەکەدا هاوتووە، گۆشەگیری لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان پێشڵکردنی تەواویی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

پەرلمانتاران لەنامەکەدا دەستنیشانیان کردووە، دۆخی تەندروستی ژمارەیەک لە مانگرتووان کە لەڕێکەوتی ١٧ی کانوونی دوویەمدا لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن خراپە، کەهاوسەرۆکی کەجەدەی-ئەورووپا یوکسەل کۆچ-یش لەناومانگرتووەکاندایە و باری توندروستی هەتاکوودەڕوات خراپتردەبێت.

 'دەبێت فەرانسا لەسەرئەم بابەتە کاربکات'

لەدرێژەی نامەکەداهاتووە چیترمرۆڤ ناتوانێت ئەم دۆخە ڕاگرێ، دەبێت فەرانسا ویەکێتی ئەورووپا بۆ ئەوەی کە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەتورکیا کۆتایی پێبێت،دەبێت فشاربخەنەسەرتورکیا.

لەنامەکەدا داوا لەوەزارەتی دەرەوەی فەرانسا کراوە کە بۆئەوەی کە گیانی چالاکانی مانگرتوو لەدژی گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان نەکەوێتە مەترسی، هەڵوێست بگرێت ولەگەل تورکیا دانیشتن بکەن وهەولبدەن.

'پارلمانتارە ڕاستگەرا وچەبگەراکان واژۆیان کرد'

لەنامەکەدا کە رادەستی وەزیری دەرەوەی فەرانسا ژوان ئیڤەس کراوە، نوێنەرانی پارتی ڕاستی فەرانسا، یەکێتی دیموکراتیکی سەربەخۆ، فەرانسەری سەربەرز کە پارتێکی چەپە و پارتی کۆمۆنیستی فەرانسا،پارلمانتاری کورسێکای و ئەندامی گروپی لێکۆڵینەوەی کورد، نامەکەیان واژۆ کردووە.

ک-ش