پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان.
پارێزه‌ران نه‌ورۆز ئوویسال، مه‌زڵووم دینچ، جه‌نگیز یوره‌كلی و فائیك ئۆزگور ئه‌ڕۆڵ به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان، داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.
پارێزه‌ران ڕێزان ساریجه و نه‌ورۆز ئوویسال دوای ٨ ساڵ، له ٢ی ئایار، ٢٢ی ئایار، ١٢ی حوزه‌یران و ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ له ئیمڕاڵی چاویان به ئۆجالان كه‌وت. دوای ئه‌و ٤ چاوپێكه‌وتنه هیچ دیدارێكی دیكه‌ی پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجام نه‌دراوه. داواكاری گشتی له‌و كاته‌وه ٧ داواكاریی پارێزه‌رانی بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
s.m