پارێزه‌ران بۆ جاری ٧٦٦هه‌مین داوای دیداری ئۆجالانیان كرد
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، بۆ جاری ٧٦٦هه‌مین داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، بۆ جاری ٧٦٦هه‌مین داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان جه‌نگیز چیچه‌ك، ئیبڕاهیم بیلمه‌ز و موحه‌ره‌م شاهین به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان، جارێكی دیكه داواكارییه‌كیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتیی له شاری بوورسا كرد.
له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه به‌بیانووی لاوه‌كی ٧٦٥ جار دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. پێشتر بیانووه‌كان بریتی بوون له «كه‌ش و هه‌وا ناله‌باره، كه‌شتی خراپه...هتد» له ساڵی ٢٠١٦ به‌دواوه بیانووی «باری نائاسایی»شیان زیاد كردووه.
s.m