پارێزه‌ران بۆ دیداری ئۆجالان داوایه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی كرد
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان جه‌نگیز یوره‌كلی، مه‌زڵووم دینچ و سینان زینجیر به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان، جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتیی له شاری بوورسا كرد.
له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه به‌بیانووی لاوه‌كی دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه. له‌و كاته‌وه ٧٦٤ جار داواكاریی پارێزه‌ران له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه. پێشتر بیانووه‌كان بریتی بوون له «كه‌ش و هه‌وا ناله‌باره، كه‌شتی خراپه...هتد» له ساڵی ٢٠١٦ به‌دواوه بیانووی «باری نائاسایی»شیان زیاد كردووه.
s.m