پارێزه‌ران جارێكی دیكه داوای دیداری ئۆجالان ده‌كه‌ن
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، بۆ جاری ٧٦٤هه‌مین داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی كۆماری له بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، بۆ جاری ٧٦٤هه‌مین داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی كۆماری له بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌ربای كۆكلو، نه‌ورۆز ئویسال و ڕازیه توورگوت به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان، جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتیی كۆماری له بوورسا كرد.
له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه به‌بیانووی لاوه‌كی دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه. له‌و كاته‌وه ٧٦٣ جار داواكاریی پارێزه‌ران له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه. پێشتر بیانووه‌كان بریتی بوون له «كه‌ش و هه‌وا ناله‌باره، كه‌شتی خراپه...هتد» له ساڵی ٢٠١٦ به‌دواوه بیانووی «باری نائاسایی»شیان زیاد كردووه.
s.m