پارێزه‌ران جارێكی دیكه داوای دیداری ئۆجالانیان كرد
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی بوورسا كرد به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی بوورسا كرد به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان.
پارێزه‌ران جه‌نگیز یوره‌كلی، نه‌ورۆز ئوویسال، فائیك ئۆزگور ئه‌رۆل و مه‌زڵووم دینچ به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌مڕۆ داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.
له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ تا ٢ی ئایاری ٢٠١٩\١٢ی گوڵان پارێزه‌ران ڕێگه‌یان پێنه‌درابوو سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌دا ٨١٠ داواكارییان ڕه‌تكرابوویه‌وه. ڕۆژی ٢ی ئایار\١٢ی گوڵان ٢ پارێزه‌ری ئۆجالان توانیان سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن و چاویان به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد كه‌وت.
ک٠ش