پارێزه‌ران جارێكی دیكه داوای دیداری ئۆجالانیان كرد
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد.
پارێزه‌ران ئیبراهیم بیلمه‌ز، ڕازیه تورگوت، سه‌ربای كۆكلو و ڕێزان ساریجه بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی سه‌ردانی ئیمڕاڵی داواكارییه‌كی تازه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.
ڕێزان ساریجه و نه‌ورۆز ئوویسال پارێزه‌رانی ئۆجالان دوای ٨ ساڵ، له ٢ و ٢٢ی ئایار، ١٢ و ١٨ی حوزه‌یران له ئیمڕاڵی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجام دا. له ١٨ی حوزه‌یرانه‌وه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین داواكاریی پارێزه‌ران بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی، تا ئێستا ڕێگه به ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له ئیمڕاڵی نه‌دراوه.
s.m