پارێزه‌رانی ئۆجالان جارێكی دیكه داوای دیداری ئۆجالانیان كرد
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی ئیمڕاڵی داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی ئیمڕاڵی داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی بوورسا كرد.
پارێزه‌ران نه‌ورۆز ئوویسال، مه‌زڵووم دینچ، دائیك ئۆزگور ئه‌رۆل و جه‌نگیز یوره‌كلی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن و چاویان به ئۆجالان بكه‌وێت.
پارێزه‌ران له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١-ه‌وه تا ١ی ئایاری ئه‌مساڵ ٨١٠ جار داوای دیداری ئۆجالانیان كردووه به‌ڵام به بیانووی جیاواز ڕێگه‌یان پێنه‌ده‌درا سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن. پاش ٨ ساڵ، له ٢ و ٢٢ی ئایار\١٢ی گوڵان و ١ی جۆزه‌ردان پارێزه‌ران توانیان چاویان به ئۆجالان بكه‌وێت.
s.m