پارێزه‌رانی ئۆجالان جارێكی دیكه داوای دیداری ئۆجالانیان كرد
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، بۆ جاری ٧٧١هه‌مین داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، بۆ جاری ٧٧١هه‌مین داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێزان ساریجه، نه‌ورۆز ئوویسال و سینان زینجیر به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه داواكارییه‌كیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتیی له شاری بوورسا كرد.
له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه به‌بیانووی لاوه‌كی ٧٧٠ جار دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. پێشتر بیانووه‌كان بریتی بوون له «كه‌ش و هه‌وا ناله‌باره، كه‌شتی خراپه...هتد» له ساڵی ٢٠١٦ به‌دواوه بیانووی «باری نائاسایی»شیان زیاد كردووه.
s.m