پارێزه‌رانی ئۆجالان له ئیمڕاڵی گه‌ڕانه‌وه
ڕێزان ساریجه و نه‌ورۆز ئوویسال پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ئیمڕاڵی گه‌ڕانه‌وه.
ڕێزان ساریجه و نه‌ورۆز ئوویسال پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ئیمڕاڵی گه‌ڕانه‌وه.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێزان ساریجه و نه‌ورۆز ئوویسال به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ڕێی ناوچه‌ی گه‌ملیك-ی سه‌ر به شاری بوورسا چوونه دورگه‌ی ئیمڕاڵی.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی پارێزه‌ران دوای ئه‌وه هات كه سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا داواكاریی پارێزه‌رانی بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان په‌سه‌ند كرد. پارێزه‌ران پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ئیمڕاڵی گه‌ڕانه‌وه و به‌ره‌و ئیسته‌نبووڵ كه‌وتنه‌ڕێ.
جێی باسه، دوایین جار له ٢ی ئایاری ٢٠١٩\١٢ی گوڵان پارێزه‌ران چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجامدابوو.
s.m