پارێزه‌رانی ئۆجالان ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه
پارێزه‌رانی ئۆجالان وه‌ڵامی لێدوانێكی وه‌زیری دادی توركیایان دایه‌وه كه ڕایگه‌یاندبوو، قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر دیداره‌كانی ئۆجالان هه‌ڵگیراوه.
پارێزه‌رانی ئۆجالان وه‌ڵامی لێدوانێكی وه‌زیری دادی توركیایان دایه‌وه كه ڕایگه‌یاندبوو، قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر دیداره‌كانی ئۆجالان هه‌ڵگیراوه.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌رباره‌ی لێدوانێكی وه‌زیری دادی توركیا كه ڕایگه‌یاندبوو قه‌ده‌غه‌ی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان هه‌ڵگیراوه، ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی پارێزه‌رانی ئۆجالان:
وه‌زیری داد ڕایگه‌یاندووه كه قه‌ده‌غه‌ی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان هه‌ڵگیراوه و ده‌رفه‌ته‌كانی دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان ڕه‌خسێنراون.
ئێمه به ڕای گشتیمان ڕاگه‌یاندبوو كه ٢ی ئایار\١٢ی گوڵان دیدارمان له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌مان ئه‌نجام داوه. هه‌ر ئه‌و كات ڕامانگه‌یاند كه له‌سه‌ر سكاڵای ئێمه ده‌رباره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چاوپێكه‌وتنه‌كان، دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی بوورسا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كانی هه‌ڵگرتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌رچه‌نده دوای ٢ی ئایاری ٢٠١٩\١٢ی گوڵان هه‌موو ڕۆژێك داواكاریی ئه‌نجامدانی دیدار پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا دیدارێك ئه‌نجام نه‌دراوه. به بیانووی ئه‌وه‌ی له ٢٢ی نیسانی ٢٠١٩ سزای دیسپلینی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، ڕێگری له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان ده‌كرێت.
به گوێره‌ی لێدوانی وه‌زاره‌تی داد، كاتێك بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه ده‌درێت چاوپێكه‌وتنی پارێزه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌روه‌ها مافه قانوونییه‌كانی برای ئۆجالان بۆ چاوپێكه‌وتن، هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنی خانه‌واده و پارێزه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كان له ڕێی ته‌له‌فۆن، نامه و ئامڕازه‌كانی دیكه ناچارییه‌كی قانوونییه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له ڕووی میكانیزمی دادپه‌روه‌رییه‌وه لێدوانی وه‌زاره‌تی داد كه یه‌كێكه له باڵاترین دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، وه‌ك ئیفاده‌یه‌كه كه به پێویست و قانوونی ده‌بینین. بانگی هه‌موو داموده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه قانوون جێبه‌جێ بكه‌ن.
سی پی تی سه‌ردانی ئیمڕاڵی كردووه
ڕاگه‌یه‌نرا كه كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه (CPT) بۆ جاری یه‌كه‌م دوای سه‌ردانه‌كه‌ی نیسانی ٢٠١٦، سه‌ردانی ئیمڕاڵی كردووه. پێشبینی ده‌كرێت سی پی تی پێشنیاز و ئه‌نجامه‌كانی له ئیمڕاڵی به ڕاپۆرتێك بڵاوبكاته‌وه. ئێمه چاودێری ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین.
s.m