پارێزەرئۆفلاس: گۆشەگیریی لە ئیمرالی کۆتایی پێنەهاتووە

پارێزەر بارش ئۆفلاس رایگەیاند، لە ئیمرالی گۆشەگیرییەکی تایبەت هەیە و وتی، ئەو دیدارەی کە لە ٢ی ئایار/١٢ی بانەمەڕئەنجام درا، بە واتای شکاندنی گۆشەگیریی نییە، ئۆفلاس ئاشکراشی کرد، دۆخێکی نادیار بەردەوامە.

پارێزەر ئۆفلاس، یەکێک لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی وان، ئاشکرای کرد ئەوەی کە پێویستە سیستمی دادوەریی و ئیدارەی تورک بیکات، کۆتایی هێنان بە گۆشەگیرییە نایاساییەکەی ئیمرالییە.

ئۆفلاس دەربارەی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئاژانسی فراتANF  قسەیکرد و رایگەیاند، نمونەیەکی تر وەکو گۆشەگیریی ئۆجالان لە جیهاندا نییە، ئاماژەی بەوەش کرد، بە شێوازە نایاساییەکەی خۆی، گۆشەگیریی بەردەوامە. ئۆفلاس وتیشی: "بە لانەبردنی گۆشەگیریی لەلایەن دادگاوە، گوێی خۆیان لە ئاست داواکارییەکانی گەل، کۆمەڵگە، سیاسی، ئۆپۆزئسیۆن و بەندکراوەکاندا کەڕدەکەن. لە دۆخی ئێستادا ڕێگە نادەن بە پارێزەر و کەسوکاری ئەو سێ بەڕێزە و ئۆجالان لەگەلیان دیداربکەن، لە بواری یاسای سزادان و جێبەجێکردنی تورکیادا هیچ دەقێکی یاسایی نییە و لە دژی ئەو یاسایەیە کە هەیە".

"دادگاکان سەربەخۆ نین"

ئۆفلاس ئاماژەی بەوەش کرد کە دادگاکان ناتوانن یاساکان لە تورکیا جێبەجێ بکەن، یاساکان پێشێل دەکرێن، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە دادگاکان ڕێز، بێلایەنی و سەربەخۆیی خۆییان لەدەست داوە، ئۆفلاس وتیشی: "لەو دۆخەی ئێستادا دەبوایە ئەو یاسایەی کە هەیە بۆهەمووان یەکسان بێت و بە دادگەریی جێبەجێ بکرێت، کاتێک بابەتەکە دەبێتە بەڕێز ئۆجالان، بنەمای ئەو یاسانە لەبەرچاو ناگیرێن، یاساکانی نایەکسانی و نادادگەریی لە دژی یاسا بەکاردەهێندرێن، گۆشەگیریی قوورستر دەکات".

ئۆفلاس باسی لەوەش کرد کە دیدارەی پارێزەران دوای ٨ ساڵ لەگەڵ ئۆجالان، ئاستێکی جیاوازی گۆشەگیریی نیشان دا، گۆشەگیرییەکی تایبەت لەسەر ئۆجالان جێبەجێ دەکرێت.

"(DMMH) رێبازە یاساییەکانی خۆی پێشێل دەکات"

ئۆفلاس سەرنجی خستەسەر ئەو بەربەستانەی لەبەردەم ڕێگەنەدان بە مافەکانی پەیوەندیکردن لە رێگەی تەلەفۆنەوە، رێگەنەدان بە ناردنی نامە بۆ دەستبەسەرداگرتنی نامە نێردراوەکان و بەمشێوەیە بەردەوام بوو: "سنووردارکردنی ئەو کتێبانەی کە دەیخوێنێتەوە، ئاستەنگ دانان لە بەردەم هەموو جۆرە پەرتووکێک و نەهێشتنی دەستراگەیشتن بە کتێبخانەکەی خۆی، سنوورداکردنی مافی رۆژنامەکان، سنووردارکردنی مافی تەلەفزیۆن و .. هتد، وەهای لێکردووە کە هیچ سنوورێک بۆ پێشێلکردنی مافەکان نەماوەتەوە".

ئۆفلاس راشیگەیاند کە دادگای مافی مرۆڤی ئەروپا (DMMH) لەبارەی هەندێک لە پێشێلکارییەکان بڕیاریان داوە کە مافی مرۆڤ پێشێل کراوە و وتی:" لەبارەی ئەو پێشێلکارییانەش (DMMH) بە جیا، بڕیاری دیکەش هەن کە لەسەر پێشێلکردنی مافە جیاوازەکانی سەردان دراون، دواخستنی سەردانەکان لەبارەی بەڕێز ئۆجالان، دەبینین کە (DMMH) یاسای گەردوونی خۆی پێشێل دەکات، هەڵوێستێکی کوێرانە، کەڕ و بێ زمان نیشان دەدات، (DMMH) بەو شێوەیە سەیر گۆشەگیریی دەکات"

"گۆشەگیریی بەتەواوی لانەبراوە"

ئۆفلاس ئەوەشی بیرهێنایەوە کە (CPT) ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکردووە و وتی: "پێویستە (CPT) زانیارییەکانی خۆی لەبارەی سەردانی ئیمرالییەوە رابگەیەنێت، ئاشکرای بکات کە گۆشەگیریی ئیمرالیش شێوازێکی ئەشکەنجەیە، ئەو راپۆرتەش بۆ رای گشتی بخاتەڕوو، هەروەها پێویستە رێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش بابەتی گۆشەگیریی بخەنە بەرنامەی کاری خۆیان بیری ڕێککەوتن جێبەجێ بکەن. بەتایبەتب لەو باوەڕەدام کە بە بڵاوکردنەوەی راپۆڕتی (CPT)، راستەوخۆ کاریگەری بەسەر بریاری (DMMH)ەوە دەبێت، ئاشکرا بوو کە دیداری ئەم دواییانەی پارێزەران لەگەڵ ئۆجالان سەبارەت بە لاچوونی گۆشەگیرییەوە دۆخێکی نادیارهێشتا بەردەوامە".

پارێزەر بارش ئۆفلاس داوای کرد کە پێویستە دادگا لە چوارچێوەی یاسایی خۆیدا بڕیارێکی بوێرانە بدات، وتی: "بۆ ئەوەی بەڕێز ئۆجالان لە بابەتە دیموکراسییەکاندا، ئاشتی، کۆمەڵگە و گەلێک بابەتی جیاوازدا رۆڵی خۆی بگێڕێت، پێویستە گۆشەگیریی لاببرێت، یاساکان جێبەجێ بکرێن، پێویستە دادوەر و دادگا بوێرتر بن، دەکرێت لە رێگەی جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە هەن، گۆشەگیریی لاببرێت".

ک-ش