پارێزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانیان کرد

پاریزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

پارێزەرانی ئۆجالان کە لە زیندانی ئەمنی پیتی (F)ی ئیمڕال زیندانیکراوە، ڕازیە تورگوت، رەزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن بکەن، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

لە ٧ی ئابەوە وڵامی سەردانی پارێزەرانیان بە نەرێنی داوەتەوە.

ف.ق