پارێزەران بۆ بینینى ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتیى بورسایان کرد

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد جارێکیتر بۆ بینى موەکیلەکەیان سەردانى داواکارى گشتیى تورکیایان کرد.

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد لە ساڵی ٢٠١١ەوە رێگایان پێنەدراوە چاویان بە ئۆجالان بکەوێت. ئەو پارێزەرانە کە ٧ ساڵە چاویان بە موەکیلەکەیان نەکەوتووە، جارێکیتر چوونەوە بۆ سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارى تورکیا لە بورسا و داواى بینیى ئۆجالانیان کرد.

دوورگەى ئیمراڵی کە زیندانى ئیمراڵیشی تێدایە، سەر بەپارێزگاى بورسای تورکیایە. هەموو هەفتەیەک ٢جار پارێزەران دەڕۆن سەردانى داواکاری گشتیى بورسا دەکەن بۆ ئەوەى چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.

پارێزەران جەنگیز یورەکلی، سەربای کۆکلو و سینەم زنجیر بۆ ٧٨٦هەمین جار سەردانى داواکارى گشتیى بورسایان کردووە بۆ ئەوەى چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەوێت.

لە رۆژی ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ەوە بە پاساوەکانى "کەش و ەوا خراپە"، "کەشتییەکە خراپە" و "بارى نائاسایى هەیە" رێگرى لە هەر هەموو ٧٨٥ داواى پارێزەران کراوە و رێگایان پێنەدراوە چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد بکەوێت.

ر.م