پارێزەران بۆ بینیى ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتییان کرد

پارێزەرانى رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەى بچن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەویت بۆ جاری ٧٨٤هەم سەردانى داواکارى گشتیى تورکیایان کرد.

فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، رەزان ساریجا و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بچن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن، بۆ جاری ٧٨٤هەم سەردانى داواکارى گشتیى کۆماریى تورکیایان لە بورسا کرد.

پارێزەران رۆژی سێشەممە سەردانى داواکارى گشتیى تورکیایان لە بورسا کردبوو، بەڵام داواکاری گشتیى بورسا داواکەى قبوڵ نەکردبوون.

پارێزەران لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ / ٥ی گەلاوێژەوە تاوەکو ئێستا رێگایان پێنەدراوە چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.

ر.م