پارێزەران بۆ بینیی رێبەری گەلی کورد سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان پێی بکەوێت بۆ جاری ١٠٦هەم سەردانی بەرپرسانیان کرد.

نەورۆز ئویساڵ، جەنگیز یورەکلی، فایەق ئەرۆڵ و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

پارێزەران دوای ٨ ساڵ لە رێگریکردنیان بۆ بینی ئۆجالان، بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٨دا توانییان بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەوێت. دوای ئەوەش هەر لە ساڵی ٢٠١٨دا لە رۆژانی ٢٢ی ئایار، ١٢ و ١٨ی حوزەیران و هەروەها دواینجاریش لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبویان چاویان بە ئۆجالان بکەوێت. پارێزەران لەو دوای دوایین دیدارەوە تاوەکو ئێستا ١٠٥ جار داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان کردووە، بەڵا تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەو دوایانە چ بە ئەرێنی و چ بە نەرێنی بە پارێزەرەکان نەدراونەتەوە.

ژ.ت