پارێزەران بۆ جاری ٧٧٠هەم داوای بینیى ئۆجالانیان کرد

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن بۆ جاری ٧٧٠هەمین سەردانی داواکاری گشتیى کۆمارییان کرد لە بورسا.

جەنگیز چیچەک، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ و عەبدولمەجید یڵدرم پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن بۆ جاری ٧٧٠هەم سەردانى داواکاری گشتیى تورکیایان لە بورسا کرد.

پارێزەرەکانى ئۆجالان لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ / ٥ی گەلاوێژەوە بە پاساوی جۆراجۆر رێگرییان لێدەکرێت و رێگایان پێنادرێت سەردانى ئۆجالان بکەن. پاریزەرەکانى ئۆجالان تاوەکو ئێستا ٧٦٩ جار داواى بینیى ئۆجالانیان کردووە و سەرجەم داواکانیان لەلایەن  دەوڵەتى تورکەوە رەتکراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دەوڵەتى تورک لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ / ١٦ی خاکەلێوە رێگای بە هیچ یەک لە ئەندامانى شاندی ئیمراڵی نەداوە سەردانى ئۆجالان بکەن.

دوایین چاوپێکەوتنى نێوان محەمەد ئۆجاڵان و عەبدوڵا ئۆجالان لە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٦ / ٢١ی خەرمانان بوو. لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا دەوڵەتى تورک رێگای بە هیچ یەک لە ئەندامانى بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نەداوە، کە سەردانى ئیمراڵی بکەن و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.

ر.م