پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتییان کرد

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان سەردانى داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، نەورۆز ئویساڵ، جەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینچ پارێزەرانى ئۆجالان بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

پارێزەرانی ئۆجالان دواى ٨ ساڵ، رۆژی ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئاب چاوپێکەوتنیان لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجامدا.

ئۆجالان لە دیداری ٧ی ئاب دا رایگەیاندبوو "من هەوڵ دەدەم جێگە و پێگەیەک بۆ کورد دروست بکەم. وەرن پێکەوە دۆزی کورد چارەسەر بکەین. من دەتوانم لە هەفتەیەکدا شەڕ و ئەگەری شەڕ نەهێڵم. من دەتوانم چارەسەر بکەم و بڕوام بە خۆم هەیە و بۆ چارەسەری ئامادەم، بەڵام دەبێت ئەوەشی کە دەکەوێتە سەر شانی دەوڵەت، پێى هەستێت و ئەنجامی بدات".

ک-ش