پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتییان کرد

پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان  مەزڵوم دێنج، نەوروز ئویسال و فایەق ئوزگور بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتی شاری بورسایان کرد.

پارێزەرانی ئۆجالان دواى ٨ ساڵ، رۆژی ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئاب چاوپێکەوتنیان لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجامدا.

ک-ش