پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی سەردانى داواکاری گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

رێزان سارجا، ئیبراهیم بیلەمەز، رازیە تورگیوت و سەربای کۆکلو پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ بینینى موەکیلەکەیان سەردانى داواکاری گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد. پارێزەران دوێنێ سەردانى داواکاری گشتییان کردبوو بۆ ئەوەى سبەی بتوانن دیدار ئەنجام بدەن.

پارێزەران نەورۆز ئویساڵ و رێزان ساریجا دواى ٨ ساڵ و بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ / ١٢ی گوڵان (بانەمەڕ) دیداریان لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامدابوو. لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا هیچ یەک لە سەردانی پارێزەرەکان و بنەماڵەکان بۆ ئەنجامدانى دیدار لەگەڵ ئۆجالان لەلایەن دەوڵەت و داواکاری گشتیی تورکەوە وەڵامیان نەدراوەتەوە.

ر.م