پارێزەران بۆ سەردانی ئیمرالی داواکاریان پێشکەش کرد

پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

هەر یەک لە رێزان ساریجا، ئیبراهیم بیلمەز، سەربای کوکلو و رازیە تورگوت پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەل بریگرتەکەیان ئۆجالان کە لە بەندیخانەی پیتی (ئێف)ی سەر بە پاراستنی باڵای ئیمرالی بەند کراوە، سەردانی داواکاری گشتی شاری بورسایان کرد.

هەر یەک لە رێزان ساریجا و نەورۆز ئویسال پارێزەرانی ئۆجالان، دوای ٨ ساڵ توانیان لە ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ساڵی ٢٠١٩ چاوپێکەوتن لەگەڵ بریگرتەکەیان ئەنجام بدەن.

ز.ش