پارێزەران بۆ ٨٠٠هەمین جار بۆ بینینى ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتیى تورکیایان کرد

پارێزەرانى ئۆجالان بۆ ٨٠٠هەمین جار سەردانى داواکارى گشتیى تورکیایان کرد بۆ ئەوەى بتوانن چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.

پارێزەرانى رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئیبراهیم بیلمەز، رەمزییە تورگوت، سەربای کۆکلو و مەزڵوم دینچ بۆ ئەوەى بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت بۆ ٨٠٠هەمین جار سەردانى داواکارى گشتیى کۆماریى تورکیایان لە بورسا کرد.

لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ / ٥ی گەلاوێژەوە تاوەکو ئێستا رژێمى ئاکەپە بە پاساوەکانى "کەش و هەوا باش نییە"، "کەشتییەکە خراپ بووە" و "بارودۆخی نائاسایى"یەوە رێگایان نەداوە پارێزەرەکان سەردانى ئۆجالان بکەن و چاویان پێى بکەوێت.

ر.م