پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

نەورۆز ئویساڵ، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، مەزڵوم دینچ و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە تاوەکو ئێستا ٨٩ داوای پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، وەڵامیان نەدراونەتەوە.

ژ.ت