پارێزەران داواى دیداریان لەگەڵ ئۆجالان کرد

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کرد بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

پارێزەران نەورۆز ئویسال، مەزڵوم دینچ، جەنگیز یورەکلی و فایەق ئۆزگیور ئەرۆل بۆ ئەنجامدانى چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

رێزان ساریجا و نەورۆز ئویسال پارێزەرانى ئۆجالان دواى ٨ ساڵ لە رۆژی ٢ی ئایاری ٢٠١٩ / ١٢ی گوڵان (بانەمەڕ) و رۆژی ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩/ ١ی جۆزەردان و رۆژی ١٢ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ٢٢ی جۆزەردان و رۆژی ١٨ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ٢٨ی جۆزەردان، واتە ٤ جار سەردانى ئۆجالانیان کرد و دیداریان لەگەڵ ئەنجامدا.

لە دواى دیداری ١٨ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ٢٨ی جۆزەردان هەموو داواکانى پارێزەران بۆ بینیى ئۆجالان بە پاساوی جۆراجۆر لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە رەتکراونەتەوە.

ر.م