پارێزەرانى ئۆجالان کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانى رێکدەخەن

پارێزەرانى نووسینگەى مافەکانى سەدە لەبارەى چاوپێکەوتنیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانى رێکدەخەن.

پارێزەرانى نووسینگەى مافەکانى سەدە لە تویتەر بڵاویانکردووەتەوە، لەبارەى چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئۆجالان کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانى رێکدەخەن.

لەو تویتەى نووسینگەى مافەکانى سەدە دا هاتووە "ئێمە لەگەڵ موەکیلەکەمان بەڕێز ئۆجالان، کە لە زیندانى جۆری ئێفی ئێمراڵی دایە لە رۆژی ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ / ١ی جۆزەردان چاوپێکەوتنمان ئەنجامدا. لەبارەى ئەو چاوپێکەوتنەوە ئەمڕۆ ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ / ٥ی جۆزەردان و لە کاتژمێر ١١:٠٠ دا لە تتانجی داون تاون بی ئۆغڵو  ئۆتێل کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسی رێکدەخەین. بانگ لە خەباتکارانى میدیاکان دەکەین بەشداری لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا بکەن. لە کۆتایى کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا پرسیار وەرناگیرێن".

پەیامی لەیلا گیوڤەن ئاشکرا دەکرێت

راگەیاندرا، پەیامی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە - KCD) لە کاتژمێر ١٣:٠٠ی ئەمڕۆدا لە بارەگای هەدەپە لە ئامەد لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسی دا بڵاودەکرێتەوە.

ر.م