پارێزەرانى هەهەبە و چەهەدە ئازادکران

لە دۆزێکدا ٢٠ زیندانی دادگایى دەکران، کە ١٧ کەسیان پارێزەرانی هەهەبە و چەهەدە بوون. لە دواى دادگایکردنەکە هەموو ئەو کەسانە ئازادکران.

لەسەر سکاڵایەک ٢٠ کەس دەستگیر و زیندانی کرابوون، کە ١٧ کەسیان پارێزەرانى نووسینگەى مافی گەل (هەهەبە - HHB) و پارێزەرانى کۆمەڵەی یاساناسانی هاوچەرخ (چەهەدە - ÇHD) بوون. ئەو کەسە دەستگیرکراوانە تۆمەتەکانى "ئەندامبوون لە رێکخستن" و "بەڕێوەبردنی رێکخستن"یان خرابوویە پاڵ.

پێنجەمین دانیشتنى دادگایکردنیاندا لە لقی ٣٧ی دادگای سزا قورسەکانى ئیستەنبول بەڕێوەچوو. دادگا بڕیاری ئازادکردنى هەر ١٧ پارێزەرە زیندانیکراوەکەى دەرکرد، بەڵام سەردان بۆ وڵاتانى تر و چوونە دەرەوە لە تورکیای لە هەموو پارێزەرەکان قەدەغەکرد.

بڕیارە دانیشتنەکەى ترى دادگا لەسەر ئەو دۆزە لە رۆژانی ١٩-٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ بەڕێوەبچێت.

ر.م