پارێزەرانی ئۆجالان بۆ دیدار سەریان لە داواکاری گشتی دا

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، بۆ ٧٦٩هەمین جار سەریان لە داواکاری گشتی دا.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەریەک لە رەزان ساریجا، فایەق ئۆزگور ئەرۆل و مەهدی ئۆزتوزون، بۆ ئەوەی چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان کرد لە بورسا.

پارێزەرانی ئۆجالان، لە ڕۆژی ٢٧ی تەموزی ساڵی ٢٠١١ەوە بەردەوام داوای دیدار دەکەن لەگەڵ موەکیلەکەیاندا، بەڵام هەمیشە داواکانیان ڕەتکراوەتەوە. بەو پێیەش تا ئێستا ٧٦٨ جار داوای دیداریان لەگەڵ موەکیلەکەیان بە بیانووی 'کەش و هەوا باش نییە' و 'کەشتیی شکاوە' و 'بارودۆخى نائاسایى' ڕەتکراوەتەوە.

ر.م