پارێزەرانی ئۆجالان بۆ دیدار سەریان لە داواکاری گشتی دا

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان،جارێکی دیکە داوای چاوپێکەوتن-ی ئۆجالانیان ئاراستەی دادگای کۆماریی بورسا=ی تورکیا کرد.

 

ئەمڕۆ جەنگیز چیچەک، ئیبراهیم بیلمەز و موعەرەم شاهین، سێ لە پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داواکارییەکیان بۆ سەردانی ئیمرالی ئاراستەی داواکاریی گشتیی دادگای کۆماریی بورسای تورکیا کرد.

جێگای ئاماژەیە، کە لە ساڵی ٢٠١١ وە تاوەکو ئێستا، ئەمە ٧٧٢ ەمین جارە کە پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵاۆجالان داوای سەردانی ئیمرالی دەکەن.

پێشتر ٧٧١ جار ئەو داواکارییە بە چەندین بەهانەی وەک "دۆخی نائاسایی"، "خراپبوونی کەش و هەوا" و "خراپبوونی کەشتی" ڕەتکراوەتەوە.