پارێزەرانی ئۆجالان بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن، جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان کرد.

عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە زیندانی جۆری ئێفی ئەمنیی ئاست بەرزی ئیمراڵی دا گۆشەگیریی بەسەردا سەپێنراوە.

نەورۆز ئویساڵ، جەنگیزی یورەکلی، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ و مەزڵم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەی چوارشەممە بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

پارێزەران دوای ٨ ساڵ بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٨دا توانییان بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت. دوای ئەوەش هەر لە ساڵی ٢٠١٨دا لە رۆژانی ٢٢ی ئایار، ١٢ و ١٨ی حوزەیران و هەروەها دواینجاریش لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبویان چاویان بە ئۆجالان بکەوێت. پارێزەران لەو دوای دوایین دیدارەوە تاوەکو ئێستا ١٠٤ جار داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان کردووە، بەڵا تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێک ئەو دوایانە چ بە ئەرێنی و چ بە نەرێنی نەدراونەتەوە.

ژ.ت