پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ١٤مین جار سەردانی داواکاری گشتیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە دوایین جار لە ٤ی ئاب /١٣ی گەلاوێژ لە گەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتنیان کردبوو، بۆ ١٤مین جار سەردانی داواکاری گشتی کۆماری بورسایان کرد.

مازڵوم دینچ، نەوروز ئویسال، چەنگیز یورەکلی و فایق ئوزگور ئەڕوڵ پارێزەرانی ئۆجالان کە لە زیندانی پیتی (ئێف)ی ئیمڕالی زیندانی کراوە، بۆ ئەوەی چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، بۆ ١٤مین جار سەردانی داواکاری گشتی کۆماری بورسایان کرد.

ف.ق