پارێزەرانی ئۆجالان بۆجاری ٧٦٧-م داوای سەردانی ئۆجالان دەکەن

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتیی دادگای کۆماری بورسایان کرد. ئەمە ٧٦٦هەمین جارە کە پارێزەران سەردانی دادگای کۆماری بورسا دەکەن.

ئەمڕۆ، رەزان سەرجا ، فایەق ئوزگورئیرول وفواد جۆشاجاک لە پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا سەردانی داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیایان کرد.

جێگای ئاماژەیە، کە داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا، هەرجارەو بە پاساوی نالەباری کەش وهەوا و پاساوی جۆراوجۆر لە ساڵی ٢٠١١ وە تا ئێستا، ٧٦٥ جار داواکاریی پارێزەرانی ئۆجالانیان بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی ڕەتکردووەتەوە.

ک-ش