پاسپۆرتی هاوگوته‌بێژانی «پارتی ئاینده‌ی چه‌پ و سه‌وز»ی توركیا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا
له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبووڵ ده‌ست به‌سه‌ر پاسپۆرتی هاوگوته‌بێژانی «پارتی ئاینده‌ی چه‌پ و سه‌وز»ی توركیا ئه‌یله‌م تونجئائه‌لی و ناجی سۆنمه‌زدا گیرا.
له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبووڵ ده‌ست به‌سه‌ر پاسپۆرتی هاوگوته‌بێژانی «پارتی ئاینده‌ی چه‌پ و سه‌وز»ی توركیا ئه‌یله‌م تونجئائه‌لی و ناجی سۆنمه‌زدا گیرا.
هاوگوته‌بێژانی «پارتی ئاینده‌ی چه‌پ و سه‌وز»ی توركیا ئه‌یله‌م تونجئائه‌لی و ناجی سۆنمه‌ز به‌مه‌به‌ستی به‌شداربوون له كۆنفڕانسێكی پارته سه‌وزه‌كانی ئه‌ورووپا، چوونه فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچه‌ن له ئیسته‌نبووڵ بۆ ئه‌وه‌ی بچنه به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام پاسپۆرته‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
پارتی ئاینده‌ی چه‌پ و سه‌وز ڕایگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره ناقانوونییه، چونكه گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات له هاوگوته‌بێژانی پارته‌كه قه‌ده‌غه نه‌كراوه.
s.m