پاژك: تووڕه‌یی گه‌لی كورد وه‌ك بوركان ده‌ته‌قێته‌وه
كۆردیناسیۆنی پاژك سه‌رنجی خسته سه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن. ڕایگه‌یاند، هیچ كه‌س ناتوانێت ڕێگری له به‌رخۆدان بكات.
كۆردیناسیۆنی پاژك سه‌رنجی خسته سه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن. ڕایگه‌یاند، هیچ كه‌س ناتوانێت ڕێگری له به‌رخۆدان بكات.
كۆردیناسیۆنی پارتیی ئازادیی ژنانی كوردستان (PAJK) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هیچ كه‌س ناتوانێت ڕێگری له به‌رخۆدان بكات.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «مانگرتنه‌كان له خواردن له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ، به بڕیاردارییه‌وه به‌رده‌وامن. ئێمه جارێكی دیكه سڵاو له هه‌موو به‌رخۆدێران ده‌كه‌ین. له هه‌لومه‌رجی فاشیزمدا ژنان، گه‌نجان و گه‌لی كورد ده‌ڵێن به‌رخۆدان ژیانه و هه‌موو ساتێك تێده‌كۆشن. هیچ هێرش و قڕكردنێك ناتوانێت به‌رخۆدانی گه‌لی كورد بوه‌ستێنێت. هیچ كه‌س ناتوانێت ڕێگری بكات له به‌رخۆدان له‌پێناو ڕێبه‌رایه‌تی. به‌رخۆدانی چه‌ند مانگی ڕابردوو ده‌ریده‌خات كه تاكه ڕۆژه‌ڤی گه‌لی كورد ئازادیی ڕێبه‌رایه‌تییه. هیچ هێرشێك ناتوانێت ڕێ له‌م به‌رخۆدانه بگرێت. تووڕه‌یی گه‌لی كورد وه‌ك بوركان ده‌ته‌قێته‌وه.»
پاژك ڕایگه‌یاند، «ئه‌و دایكانه‌ی كه له به‌رانبه‌ر توانه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان دڵیان ئارام ناگرێت، ئه‌مڕۆ له چالاكیدان. پێویسته باش ئاگاداری سیناریۆكانی ڕژێمی فاشیست بین، ڕووی یه‌ك به یه‌كیان له‌به‌رچاومانه. گه‌لی كورد، گه‌ریلاكانی كورد و گه‌نجانی كورد له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه بێده‌نگ نابن. ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكه ببنه ده‌نگی چالاكانی مانگرتن له خواردن. پێویسته مرۆڤه وه‌ڵاتپارێز، دیموكرات و هه‌ستیاره‌كان له به‌رانبه‌ر ئه‌م زوڵمه بێده‌نگ نه‌بن.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ئێمه هێرشه‌كانی دژبه دایكان و به‌رخۆدێران به نه‌فره‌ت و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. سڵاو له هه‌موو به‌رخۆدێرانی دژبه فاشیزم ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین، به‌رخۆدان ڕێگه‌ی ئازادی ده‌كاته‌وه.»
s.m