پاڵێوراونى هەدەپە لە ئیزمیر: بە شادومانى و ورەوە پێشوازیمان لێدەکرێت

جەمیلە ئایدن، عایشە یلماز، ئەلفەیسە ناس، گۆنیول ئایگیون و رەحیمە توران پاڵێورانى ژنى هەدەپە لە ئیزمیر باسی ئامانجەکانیان دەکەن.

 

جەمیلە ئایدن یەکێکە لە دایکانى ئاشتی و پاڵێوراوى هەدەپەیە لە ئیزمیر رایگەیاند، چەندین ساڵە بۆ ئاشتى تێدەکۆشێت و بۆ ئەوەى بەرگری لە مافى ژنان بکات بووەتە پاڵێوراى هەدەپە.

عایشە یلماز وتى، تاوەکو ئێستا زۆر گەڕەک و شەقام و شوێنى گشتی و ناوەنددا کارى هەڵبژاردنیان ئەنجامداوە، لە ناوچە جیاجیاکان، لە ماڵەکاندا، لە بازاڕدا راگەیاندراویان بڵاوکردووەتەوە و وتیشى، بە حەز و خۆشەویستیی و دڵخۆشییەوە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییان لێدەکرێت.

ئەلفەیسە ناس باسى ئەوەیکرد، حەز و خۆشەویستییەکى زۆر بەرامبەر بە هەدەپە هەیە و لەو بارەیەوە وتى "ئێمەش لەو هەستیاری و سەرنجە زۆرە و ئەو پێشوازییە گەرمە زۆر دڵخۆشین".

گۆنیول ئاگیون ئەوەى خستەڕوو، کارەکانى هەڵبژاردن بە جۆش و خرۆشەوە بەڕێوەدەچێت. ئەوەشى وت "ئیتر گەلەکەمان لەوە تێگەیشتووە، کە بەبێ هەدەپە ناکرێت دەسەڵاتى ١٦ ساڵە تێکبشکێنرێت". وتیشی، بۆ ئەوەى لە پەرلەمان ببێتە دەنگى ژنان بووە بە پاڵێوراوى هەدەپە.

رەحیمە توران ئاماژەى بەوەکرد، پاڵێوراوانى هەدەپە لە ئیزمیر بە جۆش و خرۆش و حەماسەتێکى زۆرەوە پێشوازییان لێدەکرێت، "بۆیە لەو بڕوایەدام ئێمە سەردەکەوین".

ر.م