پرۆفیسۆرفنجانجی: ئێمەهەوڵمان دا، بەڵام بەشی نەکرد

سەرۆکی وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا – (TÎHV) پرۆفیسۆر د.شەبنەم کۆروور فنجانجی رایگەیاند، ئەوان هەوڵیان دا داواکاریی بەندکراوەکان بڵێن و باسی گۆشەگیریی بکەن، بەڵام هەوڵەکانی ئەوان بەش ناکات.

پ.د. شەبنەم کۆروور فنجانجی، سەرۆکی وەقفی مافەکانی مرۆڤی تورکیا (TÎHV) دەربارەی مانگرتن و رۆژوویی مردن قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو، هەرڕۆژێک کە تێدەپەڕێ مەترسییەکان لەسەر گیانی مانگرتووان زۆرتردەبێت.

فنجانجی ئاماژەی بەوەش کرد، شتێکی سەخت و زەحمەتە کە لەم قۆناغەدا مرۆڤ تەنیا بنەربێت و وتی: " لە توانای ئێمەدا نەبوو کە هەولێک بدەین بۆ ئەوەی تەندرووستی مرۆڤەکان رۆژبەرۆژخراپترنەبێت، مەترسی کەم ئەندامبوون زۆرتردەبێت مرۆڤەکان سەیری قۆناغی بەرەو مردن دەکەن، ئەوەش بەڕاستی قۆناغێکە مرۆڤ لە بێچارەیی دەهێڵێتەوە. لە مانگرتنی پێش ئێستادا، بە تایبەتی هی پێش ساڵی ٢٠١٢دا دەرفەت هەبوو کە پزیشکانی سەربەخۆ سەردانی چالاکوانان بکەن. بۆیە هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندرووستی ئەو گیراوانە و کۆنتڕۆڵکردنی باریی تەندرووستییان،بارودۆخی بێدەرەتانیی کەم دەکردەوە. ئێمەش بە شێوەیەکی چالاک چاودێریمان دەکرد و پەیوەندیمان لەگەڵیاندا هەبوو. شتێکی زۆر قورسە کە مرۆڤ بە ناچاریی لە ڕێگەی خستنەمەترسی جەستەیەوە دەنگی خۆی بگەیەنێت. ئێمە، ئەو کەسانەی لە دەرەوەین دەبوایە زۆرتووندتر داواکارییەکانی ئەوانمانمان رابگەیاندبوایە، بەڵام ئێمە نەبووینە وەڵام. هەوڵدانەکانمان بەشی ئەوە ناکات کە داواکاریی کەسەکان بڵێین. کاتێک باسیشی دەکەین وەکو ئەوەیە کە ئێمە لە 'بیرێکی بێ بن'ەوە هاوار بکەین، کە دەنگی بە هیچ کوێیەک ناگات. زۆریی ژمارەی مەحکومکراوان بە گوێرەی شوێن و ئەو گۆشەگیرییەی لە پیتی (F)هەیە، گرفتێکی هەرە گەورەی گرتووخانەکانە، ئەوەش نەک تەنیا گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالانە، ئێمە دەزانین کە هەموو کەس لەناو گرتووخانەکان لەناو هەلومەرجی گۆشەگیریی دان و گۆشەگیریی زۆر قورس و تووندە، ئێمە لە سەرەتاوە هەوڵمان دا باسی بکەین کە گۆشەگیریی بە چ واتایەکە و چۆن رێگە بۆ ئەنجامەکان دەکاتەوە، بەڵام نەمانتوانی. لە کۆتاییشدا کەسەکان ناچار مانەوە کە جەستەکانیان بکەنە دەنگی خۆیان".

پ. فنجانچی باسی لە رەوشی چالاکوانانی مانگرتوو کرد و وتی: "لە هەندێک لە بەندیخانەلاندا ڤیتامینB1 کەم دەدرێت، بە گشتی لە تورکیا ڤیتامین B1ی خاوێن نییە، ڤیتامین Bی کۆمپلێکس هەیە، بەڵام ناتوانن ئەویش وەرگرن".

پ. فنجانجی بایەخی وەرگرتنی ڤیتامین Bی هێنایەزمان و ئاماژەی کرد کە زۆرگرنگە ئەو چالاکوانانەی کە لە 'رۆژووی مردن' دان، ڤیتامین B وەرگرن.

فنجانجی وتیشی: "ڤیتامین B ناهێڵێت کەمئەندام بن، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەوانەی کەوتونە چالاکی 'رۆژوی مردن' نایانەوێت بمرن، خۆ ئەو چالاکییە خۆکوشتن نییە، دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت، نایانەوێت بمرن یان کەمئەندام بن، کاتێک گۆڕانکاریی دروست بوو، کاتێک دەنگیان بیسترا و چالاکییەکەیان کۆتایی پێ هات، بۆ ئەوەی کەمئەندام نەبن دەبێ ڤیتامین B بخۆن، لە ئەنجامنامەی پزیشکانی جیهان لە ماڵتا، ئەو دۆخە بە ئاشکرا روونکراوەتەوە: رۆژووی مردن بێت یانیش چالاکی مانگرتن بێت، پێویستە بە دڵنیاییەوە ڤیتامین B بخۆن".

پ. د. شەبنەم فنجانجی بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەرنجی خستە سەر ئەو ئەرکەی کە دەکەوێتە سەرشانی ناکۆکەکان و وتی: "پێویستە ئێمە، هێزە ناکۆکەکان بەهێزتر گوێ لە دەنگی دایکانی ئەو زیندانییانە بگرین. نابێت وەکو چاوەڕوانی ئیرادەی سیاسی لە پرسەکە نزیک ببینەوە. دەتوانین گوشار بخەینە سەرئیرادەی سیاسی. نابێت، ئەوان بە شێوەیەکی بێپەروا هەڵسوکەوت دەکەن. بەردەوام دۆخێکی وەها دروست دەکەن کە مرۆڤ هەمیشە لەژێرهەڕەشە دایە.... بۆیە دەبێ فشار بخرێتە سەر ئیرادەی سیاسی".

ک-ش