پسپۆرانی پەرلەمانی ئەڵمانیا: هێرشی تورکیا لەدژی یاسای نێونەتەوەیی

لە ڕاپۆرتی پسپۆرانی پەرلەمانی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە کرا، هێرشەکانی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لەدژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدژی یاسای نێونەتەوەییە.

فەرمانگەی خزمەتە زانستییەکانی پەرلەمانی فیدرالی ئەڵمانیا لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هێرشەکانی لەدژی یاسای نێودەوڵەتییە نابێت لە چوارچێوە 'مافی پاراستنی ڕەوا' تاوتوێ بکرێت.

تەلەفزیۆنی RDی دەوڵەتیی کە ڕاپۆرتەکەی بڵاوکردەوە، وەبیری خستەوە ئەنگێلا مێرکل سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا لە لێدوانەکانیان لەبارەی هێرشی تورکیا وتنی 'ئۆپەراسیۆنی سەربازی' بەکاردەهێنێت و تەنیا دەڵێت 'ئازاری نوێی مرۆیی' دەخولقێنێت.

یاریدەری سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی چەپ سەڤیم داگدەلەن لەبارەی ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی 'وەکو زلـلەیەک لە حکومەتی فیدرال کەوتبێت'.

دادگەلەن بۆ نزیکایەتی حکومەتی مێرکل وتی "جێگەی شەرممە داگیرکەریی تورک لەدژی یاسای نێونەتەوەیی پێناسە ناکات و ئەو نزیکایەتییە هێشتا زیاتر جەسارەت دەداتە ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا کە هاوڵاتیانی سڤیلی کورد لە سوریا بکوژێت".

لە ڕاپۆرتێکدا هەروەها داگیرکردنی عەفرین-یش وەبیرهێنایەوە و دەوترێت، هۆکارێکی تێرکەر نەبوو یەپەگە هەڕەشە بێت بۆ سەر تورکیا، ئێستاش هۆکارێکی لەو شێوەیە نییە.

ک-ش