پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان: ئەرکی مێژوویمانە پشتیوانییەکى بەهێز لە مانگرتوان بکەین

پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە - TSP) راگەیاندراوێکى پشتیوانییان بۆ چالاکییەکانى بەرخودانى مانگرتن بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، ئەرکی مێژوویمانە کە لە هەموو ئاستەکانى ژیاندانى پشتیوانییەکى بەهێز لە مانگرتوان بکەین.

پلاتفۆرمی دەنگى زیندانیان  (تەسەپە - TSP) لەبارەی چالاکییەکانى مانگرتن بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى تەسەپەدا هاتووە، تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان و تورکیا رۆژ لە دواى رۆژ بەرفراوانتر دەبێت. راشیگەیاندووە "دۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چالاکییەکانى مانگرتن لە دژی گۆشەگیری وایانکردووە، کە ئێمە جارێکیتر سەرنجمان رابکێشرێتەوە بۆ سەر زیندانەکان".

لە راگەیاندراوەکەی تەسەپەدا ئەوەش هاتووە، گۆشەگیری لە زیندانەکانى تورکیا بابەتێکى نوێ نین. هەموو دەسەڵاتەکان بۆ پاکتاوکردنى هێزی دینامیکى کۆمەڵگە و بەهۆی ترسیان لە کۆمەڵگەوە هێرشیان کردووەتە سەر زیندانەکان.

پلاتفۆرمی دەنگى زیندانیان ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەردۆغان زیندانەکانى پڕ کردووە لە شۆڕشگێڕ – وڵاتپارێزان و گۆشەگیرى وەک بەشێک لە زوڵمکردن بەکار دەهێنێت.

لە بەردەوامیى راگەیاندراوەکەى تەسەپەدا باسی ئەوەشکراوە "چالاکیی مانگرتنى لەیلا گیوڤەن کە لە دژی ئەوە زوڵمە دەستیپێکردووە چالاکییەکى مافدارانە و رەوایە. چالاکییەکانى مانگرتن لە ئەوروپا، هەولێر و سەرتاسەری کوردستان و تورکیا نیشانەى ئەوەیە کە دەبێت ئێمە لەگەڵ زیندانیاندا تێکۆشان لە دژی فاشیزم بەهێز بکەین. لەم کاتەدا بەرپرسیاریى ئێمەیە بەرامبەر هەموو هاوڕێیانمان لە دژی فاشیزم، کە جەستەى خۆیان رووبەرووی مەرگ کردووەتەوە، زیاتر دەبێت. ئەرکی مێژووییمانە کە لە هەموو ئاستەکانى ژیاندا پشتیوانیى گەورەیان لێ بکەین".

لە کۆتایى راگەیاندراوەکەى تەسەپەدا لە کەسایەتیى لەیلا گیوڤەن دا سڵاو لە هەموو بەرخودێرانى زیندانەکان و بەرخودێرانى گۆڕەپانەکانى تری تێکۆشان کراوە، کە دەستیان بە چالاکیى مانگرتن کردووە.

ر.م