پلاتفۆرمی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان پێکهێنرا

لە شاری یۆتۆبۆری سوید پلاتفۆرمی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان پێکهێنرا.

ژمارەیەک لایەنی سیاسی بەشداریان لە کۆبوونەوەی یەکەمی پلاتفۆرمەکەدا کرد و کۆمیتەیەکی ٩ کەسی پێکهێنرا و ئەرکی بەڕێوەبردنی چالاکی و ڕێکخستنەکانی لە ئەستۆدا دەبێت.

پلاتفۆرمی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەمەش دەقی بەیاننامەیەکەی:

دووانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 9ی تشرینی یەکەمی 2019 کۆبوونەوەیەکی خێرا بە بەشداری زۆرینەی هێزو لایەنە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و کەسایەتیە سیاسیە سەربەخۆەکانی شاری یۆتۆبۆری، بەڕێوەچوو.

ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی پێکهێنانی پلاتفۆرمێکی هاوکاری لە لایەن هێزە سیاسیەکان و گەلی کورد و سەرجەم گەلانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری یۆتۆبۆری و دەوروبەری بۆ پشتیوانی لە خەڵکی خۆڕاگری ڕۆژئاوای کوردستان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکارانە و دڕندانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بەڕێوەچوو.

لە ئاکام دا کۆمیتەیەکی ۹ کەسی لە لایەن بەشداربووانی کۆبوونەوەکە دەسنیشان کرا کە ئەرکی بەڕێوەبردنی چالاکی و ڕێکخستنەکانیان لە ئەستۆدا دەبێت.

ئەو لایەنە سیاسیانە کە لە کۆبوونەوەی یەکەمی پلاتفۆرمەکەدا ئامادە بوون، بریتین لە:

١. تەفگەری ئازادی کوردستان

٢. بزۆتنەوەی گۆڕان

٣. یەکێتی نیشتمانی کوردستان

٤. حیزبی شیوعی کوردستان

٥. ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی گەل

٦. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

٧. پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک

٨. کۆمەڵە ڕێکخراوی کورستانی حیزبی کومۆنیستی ئێران

٩. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٠بەشداری نوێنەری کۆمیتەی ھاوکاری ھێزە سیاسیەکانی کورد و کورستانی

جێێ ئاماژەیە، پلاتفۆرمەکە کراوە دەبێت بۆ بەشداریکردنی هەموو هێزو لایەن و کەسایەتیەکی سیاسی، لەم پرسە گرینگە نەتەوەییەدا.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری چالاکی و ئاکسیۆنەکان، بەزووترین کات زانیاری پێویست سەبارەت بە چالاکیەکان بڵاو دەکاتەوە.

ف.ق