پنتاگۆن: پشتگیری ئۆپەراسیۆنی تورکیا ناکەین

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەوان پشتگیری ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆهێرشکردنە سەرهەرێمەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ناکەن.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند:" ئەگەر ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدرێت، پنتاگۆن پشتگیری ئەو ئۆپەراسیۆنە ناکات، وە هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنی لەو شێوەیە ناکات و بەشداری ناکات".

ئەمریکا بە ڕوونی بە تورکیا ڕاگەیاندووە، پێکهێنانی ئاسایش لەو هەرێمانە بە هاوبەشییە وکردەی لەو شێوەیە مەترسی بۆ تورکیا دروست دەکات".

ئەمە لەکاتێکدایە، هاوکاتی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمڕۆ بەرەبەیان هێزەکانی ئەمریکا  لە خاڵە سنورییەکانی سەرێکانی و گرێ سپی هاوسنووری تورکیا کشانەوە.

ک-ش