په‌رله‌مانتارانی مانگرتووی هه‌ده‌په چاره‌سه‌ر كران
سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌رسیم دا‌غ، ته‌یب ته‌مه‌ل و موراد ساریساچ كه دژبه گۆشه‌گیری له مانگرتندا بوون، پاش سه‌ركه‌وتنی چالاكییه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كران.
سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌رسیم دا‌غ، ته‌یب ته‌مه‌ل و موراد ساریساچ كه دژبه گۆشه‌گیری له مانگرتندا بوون، پاش سه‌ركه‌وتنی چالاكییه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كران.
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ده‌رسیم دا‌غ، ته‌یب ته‌مه‌ل و موراد ساریساچ كه له مانگی ئاداره‌وه له باره‌گه‌ی هه‌ده‌په له ئامه‌د ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردبوو، ڕۆژی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان له‌سه‌ر بانگه‌وازی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.
هه‌مان ڕۆژ په‌رله‌مانتاره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی ئامه‌د كران. ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌ركردنیان ته‌واو بووه.
هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده كه ٢٠٠ ڕۆژ له مانگرتندا بوو، له هه‌مان نه‌خۆشخانه به‌رده‌وامه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ١٤ مانگرتووه‌كه‌ی شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان چاره‌سه‌ركردنی ١٠ له‌و مانگرتوانه ته‌واو بووه. چاره‌سه‌ركردنی چالاكان غوربه‌ت ئه‌كتیره‌ن، مه‌حسوون شه‌ن، سه‌دات ئاكن و خه‌له‌ف یگیت به‌رده‌وامه.
s.m