په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی هامبۆرگ چالاكییه‌كیان بۆ پشتیوانی‌ له‌یلا گیوڤه‌ن ئه‌نجام دا

په‌رله‌مانتارانی پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی هامبۆرگ، بۆ پشتیوانی كردن له‌ له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌ و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ كه‌ ٨٤ ڕۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌، له‌ بینای په‌رله‌ماندا چالاكییه‌كیان كرد.

په‌رله‌مانتارانی پارتیی چه‌پ له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی هه‌رێمی هامبۆرگدا، وێنه‌كانی له‌یلا گیوڤه‌ن و ئه‌و پۆسته‌رانه‌یان به‌رز كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رنج ڕاده‌كێشنه‌ سه‌ر مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن كه‌ له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستی پێكردووه‌.

ئه‌و چالاكییه‌ی په‌رله‌مانتارانی پارتیی چه‌پ به‌ پێشه‌نگایه‌تیی په‌رله‌مانتار جانسوو ئۆزده‌میر ساز كرا و په‌رله‌مانتاران پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن ڕاگه‌یاند. ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئه‌وان پشتگیری داواكاریی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌كه‌ن و پێویسته‌ به‌زووترین كات كۆتایی به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان بهێنرێت.

s.m