هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) نیلۆفه‌ر كۆچ و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی كورد له له‌نده‌ن عه‌لی گیول ئۆزبه‌ك له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌ب دانجه كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێشهاته سیاسییه‌كان له توركیا، ئێران و عێراق كران. به‌تایبه‌تیش سه‌رنجیان خسته سه‌ر فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه كرد كه قبووڵ ناكرێت وه‌ڵاتانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و كاری ناقانوونی بێده‌نگ بن، به‌تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر توركیا. ناوبراو گوتیشی، ئه‌وان هه‌ر شتێكیان له‌ده‌ست بێت، بۆ كوردانی ده‌كه‌ن.
هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه نیلۆفه‌ر كۆچ ئاماژه‌ی به تێكۆشانی ئازادی كرد كه كورد پێشه‌نگایه‌تیی ده‌كات و له‌پێناو ئاشتی، دیموكراتی و ئارامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تاكه بژارده‌یه. كۆچ داوای له‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئه‌ورووپا كرد له‌و بابه‌ته‌دا هه‌وڵه‌كانی له په‌رله‌مان بخاته‌گه‌ڕ.
په‌رله‌مانتاری پارتی كرێكاران له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌ب دانجه دوای كۆبوونه‌وه‌كه لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و داوای كرد ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئازاد بكرێت و ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دانوستان بكات.
له‌پێناو ئازادیی ئۆجالان له به‌ریتانیا كه‌مپینێكی به‌رفره‌وان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. كه‌مپینه‌كه به‌ر له ٢ ساڵ له په‌رله‌مانی به‌ریتانیان له لایه‌ن سه‌ندیكاكانه‌وه ڕاگه‌یه‌نرابوو كه ملیۆنان ئه‌ندامیان هه‌یه. هه‌روه‌ها مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه خۆجێییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی له‌نده‌ن كه‌مپینی «دادپه‌روه‌ری بۆ كوردستان»یان ڕاگه‌یاند.
s.m