له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٦ ڕۆژه له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكردووه. ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانتاری ئه‌ورووپا له‌سه‌ر لیستی پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا مارتین میشێلس سه‌ردانی مانگرتوانی كرد.
په‌رله‌مانتاره‌كه له بینای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردانی ئه‌ڵمانیا (ناڤ-ده‌م) له‌گه‌ڵ مانگرتوان كۆبوویه‌وه. مانگرتوان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه‌یان دۆسیه‌یه‌كیان ئاراسته كرد.
مارتین میشێلس به مانگرتوانی گوت: «به دڵ و گیان و پشتگیری له ئێوه و چالاكییه‌كه‌تان ده‌كه‌م. ئێمه‌ش ئاگادارین له‌و ڕووداوانه‌ی له كوردستان ڕووده‌ده‌ن و له‌نزیكه‌وه چاودێریان ده‌كه‌ین، من زۆر جار سه‌ردانی ئامه‌دیشم كردووه. دۆسیه‌كه‌تان ده‌رباره‌ی ئه‌م مانگرتنه ده‌به‌مه په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا.» ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد بۆ ئازادیی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ش هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن.
s.m