په‌رله‌مانتارێكی باسك پشتیوانی له مانگرتنی دژ به گۆشه‌گیری ده‌كات
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باسك له پارتیی «Podemos»ی ئیسپانیا تینیچارا گوانچێ پشتیوانیی خۆی بۆ مانگرتنه‌كانی دژ به گۆشگیریی سه‌ر ئۆجالان ڕاگه‌یاند.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باسك له پارتیی «Podemos»ی ئیسپانیا تینیچارا گوانچێ پشتیوانیی خۆی بۆ مانگرتنه‌كانی دژ به گۆشگیریی سه‌ر ئۆجالان ڕاگه‌یاند.
پشتگیرییه‌كان بۆ مانگرتوانی كوردستان و هه‌نده‌ران كه دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه، ڕۆژ به ڕۆژ له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌رفره‌وانتر ده‌بن. ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باسك له پارتیی «Podemos»ی ئیسپانیا تینیچارا گوانچێ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر پشتگیریی خۆی بۆ مانگرتوان ڕاگه‌یاند.
گوانچێ نووسیویه‌تی: «پشتیوانی له ژنانی مانگرتوو ده‌كه‌ین كه به به‌رخۆدان و تێكۆشان له دژی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌وه‌ستنه‌وه. ژنانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په ده‌یانه‌وێت گۆشه‌گیریی سه‌ر هه‌موو زیندانییان كۆتایی پێبێت و داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.»
s.m