٣ گرووپی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سووتاندنی دارستانه‌كانی باكووری كوردستانیان شه‌رمه‌زار كرد
زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی نێو په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، سووتاندنی دارستانه‌كانی باكووری كوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیایان شه‌رمه‌زار كرد.
زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی نێو په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، سووتاندنی دارستانه‌كانی باكووری كوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیایان شه‌رمه‌زار كرد.
سووتاندنی دارستانه‌كانی دێرسم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باكووری كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر، بوو به ڕۆژه‌ڤی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا.
ڕێبێكا هارمس هاوسه‌رۆكی پێشووی گرووپی سه‌وزه‌كان، میگێل ئوربان كرێسپۆ نوێنه‌ری گرووپی یه‌كێتیی چه‌پ، كۆستاس ماڤریدێس نوێنه‌ری گرووپی سۆسیالیسته‌كان له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانییان له‌ژێر ناوی «سووتانی دارستانه‌كانی هه‌رێمه كوردییه‌كانی توركیا» ڕێكخست.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌یوب دوروو نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌كه) له ئه‌ورووپا ئاماده بوو و گوتی: «سووتانی دارستانه‌كان جارێكی دیكه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه. كۆماری توركیا دیسان ده‌یه‌وێت وه‌ك پێشوو ناوچه كوردییه‌كان له‌ناو ببات. سووتاندنی دارستانه‌كان یه‌كێك له‌و ڕێكارانه‌یه. پێویسته یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا له به‌رانبه‌ر ئه‌مه بێده‌نگ نه‌بن.»
میگێل ئوربان كرێسپۆ سووتاندنی دارستانه‌كانی ئیدانه كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه چاوه‌ڕوانن ڕێكخراوه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان پیشان بده‌ن. ناوبراو گوتیشی: «خۆی له‌خۆیدا مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن، مافی ژینگه و سرووشتیش له‌ژێر پێیان دایه. ئێمه وه‌ك گرووپی چه‌پ ده‌ست له‌م بابه‌ته به‌رناده‌ین. وه‌ها ده‌كه‌ین كه پارتییه‌كانی دیكه‌ی ژێر چه‌تری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاش هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. گرووپی سه‌وزه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ستیارن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و فراكسیۆنی سۆسیال له‌م بواره‌دا چالاك بن، چی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین.»
s.m