په‌رله‌مانی توركیا له یه‌كه‌م كاری وه‌رزی نوێیدا، بڕیارنامه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنووری كرده ڕۆژه‌ڤی خۆی. له بڕیارنامه‌كه‌دا پێشنیازی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ ساڵێكی دیكه كرا، له ئه‌نجامدا به ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی ئاكه‌په، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و ئیی پارتی بڕیارنامه‌كه په‌سه‌ند كرا.
هشیار ئۆزسۆی په‌رله‌مانتاری شاری ئامه‌دی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له میانه‌ی دانیشتنی په‌رله‌ماندا قسه‌ی كرد و گوتی: «ده‌بوایه ئێستا له بری قسه‌كردن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕ، له‌سه‌ر قه‌یرانی ئابووری قسه‌مان كردبا. به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی باس له ئیفلاسی كارگه‌كان، خۆكوشتن، په‌رتبوونی خانه‌واده‌كان، ئابووری و ئه‌و كرده‌وانه‌ی بوودجه ناهێڵن بكه‌ین، گفتوگۆ له‌سه‌ر شه‌ڕ ده‌كه‌ن.»
به گوێره‌ی بڕیارنامه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنوور هه‌تا ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ درێژكرایه‌وه.
s.m