په‌روین بووڵدان: ئێمە پێكه‌وه کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە پەروین بووڵدان ڕایگه‌یاند، «دەبێ ده‌موده‌ست كۆتایی به گۆشەگیری بێت. كێشه‌كه کێشەی هەموو گەلانی تورکیایە، بۆیه ده‌بێ پێكه‌وه کۆتایی بە گۆشەگیری بێنین».
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە پەروین بووڵدان ڕایگه‌یاند، «دەبێ ده‌موده‌ست كۆتایی به گۆشەگیری بێت. كێشه‌كه کێشەی هەموو گەلانی تورکیایە، بۆیه ده‌بێ پێكه‌وه کۆتایی بە گۆشەگیری بێنین».
هاوسەڕۆکی گشتیی پارتی دیموكراتیی گەلان (هەدەپە) پەروین بووڵدان لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر بارودۆخی ئێستا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه دایکانی ده‌سماڵ سپی به‌شداربوون، بووڵدان سه‌ره‌تا پیرۆزبایی ١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی كوردی كرد. دواتر سه‌رنجی خسته سه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و چالاكییه‌كانی مانگرتنی بێ‌سنوور و ڕۆژووی مردن.
بووڵدان گوتی، ئەوان لە وەڵاتێکدان کە دادپه‌روه‌ری و دیموكراتی تێدا گۆشەگیرکراوە. گوتیشی، «گۆشەگیری تەنیا لە بەندیخانەکان نییه بەڵکوو لە دەرەوەش هەیە. ئێمە بەگشتی گۆشەگیر کراوین. ئەگەر ئێوە لایەنگری ده‌سه‌ڵات نه‌بن ئه‌وا گۆشەگیر ده‌كرێن.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، «په‌رله‌مانتاری ئێمه لەیلا گیوڤەن ١٨٨ رۆژە لە دژی گۆشەگیری لە مانگرتندایه. هه‌روه‌ها زیاتر له ٣٠٠٠ زیندانیی سیاسی لە مانگرتندان کە گەورەترین چالاکی مانگرتنه لە مێژووی کۆمار. ٣٠٠ زیندانیی سیاسیش چالاکی خۆیان گۆڕی بۆ ڕۆژووی مردن.»
«دایکان هەموو ڕۆژێك بۆ ئەوەی منداڵەکانیان گیان لە دەست نەدەن لە بەر ده‌رگه‌ی زیندانه‌كان هاوار ده‌كه‌ن. به‌ڵام بەهۆی ئەو داواکارییه‌یان ڕووبه‌ڕووی زەخت و لێدان دەبنەوە. ئه‌م كاره به‌ر بەرچاوی هەموو گه‌لانی تورکیا ده‌كرێت. ئەوە دەستپۆتیزم و فاشیزمە. ڕۆژێك دێت ئه‌م دوژمنانه‌ی مرۆڤایه‌تی باجی ئه‌م كارانه بده‌ن. ئێمە بانگی دایکان دەکەین و دەڵێین: نیگه‌ران مه‌بن، ئێمه له‌گه‌ڵتانین. ئێمە پێكه‌وه تێده‌كۆشین و پێكه‌وه سەردەکەوین. دوێنێ پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر په‌رله‌مانتاری ئێمە فەلەکناس ئووجا و لێیان دا. هێرشیان كرده سه‌ر دایکان. ئه‌و دایکانەی کە ئەمڕۆ لە گەبزە، باکرکۆی، قۆسەر، ئامەد و زۆربەی شارەکان بۆ ئه‌وه‌ی شتێك به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانیان نه‌یه‌ت و داواكارییه‌كانی ڕۆڵه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه، چالاكیی دانیشتن ده‌كه‌ن.»
له درێژه‌ی گوته‌كه‌یدا په‌روین بووڵدان ئاماژه‌ی به چاوپێكه‌وتنی پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان كرد و گوتی، «بەڕێز ئۆجالان لە دوایین چاوپێکەوتنیدا بەئاشکرا پەیامی دا. هەفتەی ڕابردوو پاڕێزەران چوونە ئیمڕاڵی و چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا. پەیامی ئیمڕاڵی زۆر گرینگە. ئەو بانگه‌وازه‌ی گفتوگۆ بۆ ئەوەی قۆناغێکی نوێ دەستپێبکات هیوایه‌كی نوێیە. بۆ ئەوەی دانوستانی دیموكراتی دەستپێبكات، ئه‌رك ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هەموو دیموكراتیخوازان. ئێمە بانگی هەموو کەسانی ئاشتیخواز و دیموكرات دەکەین کە بێدەنگ نه‌بن. داواكاریی هەڵگرتنی گۆشەگیری داواکارییه‌كی ڕەوا و قانوونییە. ئەگەر ئەو داواکارییه جێبه‌جێ بكرێت ئەوا لە بواری کۆمەڵایەتی ئارامییه‌ك دێته ئاراوه. ئەگەر ئەو داواکارییه به‌دیبێت و گۆشەگیری هەڵبگیرێت، وه‌ڵات هەناسەیه‌ك ده‌دات. دەبێ بەزووترین کات گۆشەگیری هه‌ڵگیرێت. ئێمە وەک هەدەپە بەڵێن دەدەینه ئەو دایکانەی كه ئەمڕۆ هاتوونەتە ئێرە. گۆشه‌گیری تەنیا پەیوەندی بە ئێوه نییه بەڵکوو په‌یوه‌ندی بە هەموو ئەو گه‌لانه‌وه هه‌یه کە لە تورکیا ده‌ژین. ئێمە هەموومان پێكه‌وه تێده‌كۆشین. گۆشەگیری هه‌ڵده‌گرین و وا ده‌كه‌ین ڕۆڵه‌كانتان بژین.»
s.m