كۆمیته‌ی پشتیوانیی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، سینانێ سۆر (عه‌لی ئاكتاش)، سه‌رحه‌د ئامانۆس (ئه‌مڕوڵا دوورسوون)، ناڤدار سنه‌گر (میكائیل ئۆزده‌میر)، سه‌رحه‌د شه‌فه‌ق (ڤه‌هیپ ته‌كین) و شیار فاڕاشین (جه‌لال ئۆزتورك) ڕۆژی ٢١ی ئاداری ٢٠١٩\١ی خاكه‌لێوه به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی توركیا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
كۆمیته‌كه ڕۆژی ١٤ی تهمووز\٢٣ی پووشپه‌ڕ نامه‌یه‌كی بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیدانه نارد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هه‌ر قۆناغێكی ئه‌م تێكۆشانه كه له‌پێناو ئازادی ده‌ستی پێكرد، به قوربانیدانی گه‌وره به‌ڕێوه‌چوو. له‌پێناو پاراستنی به‌هاكانی گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لان، له‌پێناو ژیانێكی ئازاد، میلیتانانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بێ دوودڵی گیانی خۆیان بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئامانجه گه‌وره‌یه فیدا كرد. هێشتاش به ڕۆحێكی فیدایی گه‌وره له دژی هێرشی كۆنه‌پارێز و داگیركه‌ران به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. كاتێك پێوست ده‌كات گیانی خۆیان له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كانمان فیدا ده‌كه‌ن، تێده‌كۆشن و شه‌هید ده‌بن.
ڕۆژی نه‌ورۆز شه‌هید بوون
ڕۆژی ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هاوڕێیانمان عه‌لی ئاكتاش ناسراو به سینانێ سۆر، ئه‌مڕوڵا دوورسوون ناسراو به سه‌رحه‌د ئامانۆس (سه‌رحه‌د ڤارتۆ)، میكائیل ئۆزده‌میر ناسراو به ناڤدار سنه‌گر، ڤه‌هیپ ته‌كین ناسراو به سه‌رحه‌د شه‌فه‌ق و جه‌لال ئۆزتورك ناسراو به شیار فاڕاشین له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
٤١ ساڵ تێكۆشان به‌بێ دابڕان
سینانێ سۆر كه ساڵی ١٩٧٨ په‌كه‌كه‌ی ناسی و له ته‌مه‌نی لاوی‌دا هاته نێو تێكۆشانی ئازادی، ساڵی ١٩٥٩ له ناوچه‌ی قۆسه‌ر-ی سه‌ربه مێردین له‌دایكبووه. دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو كرد، بوو به شوێنكه‌وته‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ و تا ساتی شه‌هیدبوونی ٤١ ساڵ به ویستێكی گه‌وره‌ی تێكۆشان له بیقاغ تا بۆتان - له‌وێشه‌وه تا هه‌موو چیاكانی كوردستان به‌بێ دابڕان تێكۆشا.
سینانێ سۆر شوێنكه‌وته و میلیتانێكی بژارده‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ بوو كه له هه‌موو بواره‌كانی تێكۆشان و ئه‌و سازییانه‌ی خه‌باتی تێدا كرد به ڕۆڵ و هێزێكی پته‌وی وره كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرد. گوزارشتی له میلیتانی شاره‌زای په‌كه‌كه ده‌كرد، بۆ گه‌ل و هاوڕێكانی بوو به وره، به ئه‌زموونی ماوه‌درێژی خۆی هه‌تا دوایین ساتی ژیانی له تێكۆشانی پارتیدا بوو. شانی ده‌دایه به‌ر قورسترین بهرپرسایهتییهكان. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له ڕۆح، به‌رخۆدان، عه‌شقی تێكۆشان و تووڕه‌یی په‌كه‌كه دژبه داگیركاری و خیانه‌ت تێبگه‌ین، ده‌بێ سه‌یری سینانێ سۆر بكرێت. چونكه ژیانی سینانێ سۆر كورتكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه.
گوزارشتكاری شاره‌زای میلیتانبوون
یه‌كێك له هاوڕێیانمان كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌هیدبوو ئه‌مڕوڵا دوورسوون ناسراو به سه‌رحه‌د ئامانۆس-ه كه ساڵی ١٩٩١ له جوودی هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. ئامانۆس ساڵی ١٩٧٠ له ناوچه‌ی گمگم-ی مووش له‌دایكبووه. كاتێك چووه‌ته زانكۆ تێكۆشانی ئازادیی كوردستانی ناسیوه. له‌نزیكه‌وه ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مانی بینی و له‌پێناو ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌مه بێنێت هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له ماوه‌ی ٢٨ ساڵدا به فیداكارییه‌كی گه‌وره تێكۆشا و به دڵنیابوونی له فه‌رمانده‌یی ئاپۆیی هه‌موو كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرد. بوو به شاره‌زاترین گوزارشتكاری فه‌رمانده‌یی و میلیتانیی ڕێبه‌ر ئاپۆ.
ساڵی ١٩٩٩ كاتێك فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ئامانۆس بوو، له‌كاتێكدا كه له‌گه‌ڵ گرووپێك له هاوڕێكانی ده‌كشانه‌وه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به دیل كه‌وته ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی سووریا. دوای زیاتر له دوو ساڵ زیندانی له سووریا، جارێكی دیكه خۆی گه‌یانده‌وه خاكی وهڵاتهكهی و ده‌موده‌ست ده‌ستی به كاروباری سه‌ربازی كرده‌وه. دواتریش به ئه‌زموونێكی گه‌وره ده‌ستی به كاری سیاسی، باوه‌ڕی و دیپلۆماتی كرد. له زۆر بواردا بوو به میلیتانێكی چالاكی په‌كه‌كه. به ته‌واوی وزه‌ی خۆیه‌وه به‌شداری له كاروباری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان كرد. به شاره‌زاییه‌كه‌ی له ڕووی سیاسی و ئایدیۆلۆژی به خۆشه‌ویستی، په‌یوه‌ستبوون و فیداكاری له ئاست گه‌ل، وه‌ڵات و ڕێبه‌ر ئاپۆ خه‌باتی كرد و به پێداگری و ئهنجامگرییهوه كاری ده‌كرد و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی به‌هێزتر كرد كه لێی بوو. به ڕه‌نجێكی گه‌وره له‌نێو تێكۆشانی ئازادی‌دا، به پێداگرییه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئاپۆیی و كه‌سایه‌تییه نموونه‌ییه‌كه‌ی، هه‌میشه له‌نێو تێكۆشانهكهماندا یادی ده‌كرێته‌وه.
له شه‌ڕه‌وه تا دیپلۆماتی
میكائیل ئۆزده‌میر ناسراو به ناڤدار سنه‌گر كه به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست شه‌هیدبوو، ساڵی ١٩٩٣ هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان. ناڤدار سنه‌گر ساڵی ١٩٧٤ له ناوچه‌ی خیزان-ی به‌دلیس له‌دایكبووه. دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی به قۆناغی ئاماده‌یی هێنا، له ئیسته‌نبووڵه‌وه هاته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان. له ماوه‌ی ٢٦ ساڵی تێكۆشانیدا له هه‌رێمی ئامه‌د، له باشووری كوردستان، سووریا، عێراق و توركیا خه‌باتی كرد، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری له كاروباری دیپلۆماتی كرد. ناڤدار سنه‌گر كه له ئاستێكی باڵادا به فیداكاری و ویستێكی گه‌وره خه‌باتی ده‌كرد، به كه‌سایه‌تییه‌كی دڵنزم و هێزه پراكتیكییه‌كه‌ی له چاره‌سه‌ركردندا بوو به میلیتانێكی په‌كه‌كه كه هه‌میشه هاوڕێكانی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان و لێیان ده‌پرسی. نه‌ك ته‌نیا له‌نێو گه‌ریلا به‌ڵكوو له‌نێو گه‌لیشدا به هۆشمه‌ندیی وهڵاتپارێزییهكی به‌هێز كاری ده‌كرد و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو. به هێزی فكری، ئافرێنه‌ری و وهستابوونی له په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كاندا، هه‌روه‌ها به دیسپلینی له كاردا بوو به میلیتانێكی ئاپۆیی كه گه‌ل لێی دڵنیابوو و خۆشیده‌ویست.
له دێرسم تا سۆران
ڤه‌هیپ ته‌كین ناسراو به سه‌رحه‌د شه‌فه‌ق كه چووه ڕیزی كاروانی شه‌هیدان، ساڵی ١٩٧٤ له ئاگری له‌دایكبووه. ساڵی ١٩٨٨ له ته‌مه‌نی لاوی‌دا هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و ساڵی ١٩٩٠ ڕووی له بیقاع كرد. له مه‌یدانی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌شداری له پێشخستنی خۆی له ڕووی ئایدیۆلۆژی و سیاسی كرد. كه‌سایه‌تیی خۆی وه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی به‌هێز كرد و گه‌ڕایه‌وه وه‌ڵات. له دێرسم، زاگرۆس، خواكورك و سۆران بوو به گه‌ریلایه‌كی چالاك. له هه‌موو ئه‌و مه‌یدانانه دژبه داگیركاری تێكۆشانێكی بێ وێنه‌ی ئه‌نجام دا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی مینێكی هێزه داگیركه‌ره‌كانی پێدا ته‌قییه‌وه، قاچێكی له‌ده‌ست دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یه‌ك ڕۆژ نه‌وه‌ستا. له ڕۆژهه‌ڵات، ڕووسیا، كازاخستان، ئۆزبه‌كستان و ئۆكراینا له خه‌باتی گه‌لێردا بوو. هه‌روه‌ها به‌شداری كرد له كاروباری ئه‌كادیمیای زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وێژه. هه‌رچه‌نده له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه زه‌حمه‌تیشی كێشا بێت، ئه‌و قوربانیدهرێكی تێكۆشانی ئازادی بوو و له‌نێو سه‌ختترین هه‌لومه‌رجدا ڕووی له چیا ئازاده‌كان كرد. به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی له‌نێو هه‌ڤاڵه‌كانیدا به «ئه‌وینداری چیا» ده‌ناسرا. به كه‌سایه‌تیی دڵنزمی خۆی له كاردا بوو به وره و به ڕهنجدهرییهكهشیهوه بوو به كه‌سایه‌تییه‌كی نموونه‌یی. به تێكۆشانی زیاتر له ٣٠ ساڵه‌ی، له كه‌سایه‌تیی خۆیدا میلیتانی ئاپۆیی پیشان دا.
به ١٨ ساڵی هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا
جه‌لال ئۆزتورك ناسراو به شیار فاڕاشین له ناوچه‌ی ئه‌لباك-ی وان له‌دایكبووه و له منداڵییه‌وه گه‌ریلای ناسیوه. ساڵی ٢٠١٤ له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵیدا ڕووی له مه‌یدانه‌كانی گه‌ریلا كرد. به تایبه‌تمه‌ندیی ڕه‌نجده‌ری و فیداكاری هه‌میشه له‌پێشه‌وه بوو و گه‌یشته ئاستی میلیتانی ئاپۆیی.
یادی ئه‌وان ڕێپیشانده‌ری ئێمه‌یه
له دژی سیستمی قڕكه‌ر كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و گه‌لاندا ده‌سه‌پێنرێت، به‌و هێزه‌ی له تێكۆشان وه‌رمان گرتووه تێكۆشاین و به هه‌مان هێزیشه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین. یادی ئه‌و ٥ هاوڕێیه‌مان كه چوونه ڕیزی ئه‌رته‌شی شه‌هیدان وه‌ك دوێنێ ئه‌مڕۆش ڕێپیشانده‌ری ئێمه ده‌بن. ئه‌مه بنه‌مای دیاله‌كتیكی په‌كه‌كه‌یه. هاوڕێ به‌هادار و قاره‌مانه‌كانمان دۆزی ئازادیی گه‌لی كوردیان وه‌ك تاكه واتای ژیانی خۆیان بینی، بۆیه هه‌رگیز له‌بیریان ناكه‌ین و هه‌تا كۆتایی له‌گه‌ڵ خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانیان ده‌بین. ئێمه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ته‌واوی گه‌لی كوردستان و خانه‌واده‌ی هاوڕێیانی شه‌هید ده‌كه‌ین. هاوبه‌شی ئازاری گه‌له‌كه‌مان و خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانمانین و وه‌ك هاوڕێیانی ئه‌وان ده‌ڵێین، لایه‌نی كه‌م هێنده‌ی خانه‌واده‌كانیان ئێمه‌ش به شه‌هیدبوونیان ئازارمان چه‌شت. هه‌وڵ ده‌ده‌ین به به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ك و ئاڵاكه‌یان، به گه‌شكردنی تێكۆشان له هێڵی شه‌هیداندا ئه‌م ئازاره‌مان كه‌م بكه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌مان چاوه‌ڕوانیمان له تاكه‌كانی خانهوادهكانه كه به هه‌مان سه‌بر پێشوازی له‌م شه‌هیدبوونه بكه‌ن.
تێكۆشانی زیاتر
به‌بێ قوربانیدان گه‌ل نه‌ده‌بووه خاوه‌نی ژیانێكی ئازاد و به‌هادار. ڕێگه‌ی ڕاستی كۆتایی هێنان به ئازاره‌كان ئه‌وه‌یه له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی شه‌هیدان تێكۆشان زیاتر گه‌ش بكرێت. هه‌ر كه تێكۆشان گه‌ش بكرێت شه‌هیده‌كانمان هه‌تا كۆتایی له دڵماندا ده‌ژین.
چه‌نده سه‌ربه‌رز بن به‌و شه‌هیدانه هێشتا كه‌مه
له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی ڕۆڵه، برا و خزمێكی قاره‌مانی وه‌ك سینانێ سۆر، سه‌رحه‌د ئامانۆس (سه‌رحه‌د ڤارتۆ)، ناڤدار سنه‌گر، سه‌رحه‌د شه‌فه‌ق و شیار فاڕاشین-ن، چه‌نده سه‌ربه‌رز بن پێیان هێشتا كه‌مه. ئێمه وه‌ك هاوڕێیانی ئه‌وان هه‌میشه سه‌ربه‌رز بووین پێیان. جگه له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان هیچ شتێكی دیكه ناكه‌ین. چونكه كاتێك شه‌هیده‌كانمان ئه‌و ئاڵایه‌ی به‌شه‌ره‌ف هه‌ڵیان گرتبوو و ڕاده‌ستی ئێمه‌یان كرد له‌وه دڵنیا بوون. له‌به‌رئه‌وه به ڕۆحی فیدایی ڕووبه‌ڕووی دوژمن بوونه‌وه. ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی هێز، ڕابردوو، سه‌رده‌می ئێستا و داهاتووی ئێمه‌ن. ڕاستترین وه‌ڵام بۆ یادی ئه‌وان، بونیادنانی گه‌ل و وه‌ڵاتێكی ئازاده.
وه‌ڵاتێكی ئازادیان ده‌ویست
ئه‌وان هیچ شتێكی دیكه‌یان له ئێمه نه‌ویست. ئێمه ده‌زانین كه ئێستا زۆر شه‌هید گۆڕیشیان نییه. خۆی له‌خۆیدا ئه‌وان داوای گۆڕیان له ئێمه نه‌كرد، به‌ڵكوو داوای وه‌ڵاتێكی ئازادیان كرد. بۆیه گه‌وره‌ترین شت كه بۆ یادی ئه‌وان بیكه‌ین بونیادنانی كوردستانی ئازاده له ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، تاكه به‌ڵێن كه هه‌موو ڕۆژێك له‌سه‌ر زارمانه و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نابین، ئه‌وه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه له‌پێناو بونیادنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی دیموكراتی و كوردستانی ئازاد هه‌موو هێزی خۆمان بخه‌ینه گه‌ڕ و له ئاستی شه‌هیده‌كانماندا بین. ئێمه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌مان و خانه‌واده‌ی هاوڕێیانی شه‌هید ده‌كه‌ین. جارێكی دیكه به‌ڕێزه‌وه یادی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئافرێنه‌ری ئازادین.
s.m