په‌كه‌كه چ چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ عێراق پێشنیاز ده‌كات؟
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، كێشه‌كانی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به «پڕۆژه‌ی كۆنفیدراسیۆنی دیموكراتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین» چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، كێشه‌كانی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به «پڕۆژه‌ی كۆنفیدراسیۆنی دیموكراتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین» چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
ناڤدار سینه‌گر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی هه‌ڵسه‌نگاند كه هه‌م وه‌ڵاتانی دراوسێ و هه‌میش هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌نزیكه‌وه چاودێرییان ده‌كرد. سینه‌گر جیاوازی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و بۆچوونی كه‌جه‌كه‌شی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه خسته‌ڕوو.
به‌دیموكراتیكردنی عێراق فاكته‌رێكی گرینگه بۆ كوردان
ناڤدار سینه‌گر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه باسی له گرینگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد و گوتی: «ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ دیموكراتی گرینگه. له هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری عێراقیش ئه‌مه هاته ئاراوه. ناكرێت له‌مه‌ودوا عێراق وه‌ك پێشتر به‌ڕێوه‌ببرێت. سه‌خته ته‌نیا پارتێك و گرووپێكی مه‌زهه‌بی ببنه ده‌سه‌ڵاتدار. له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌موو گه‌ل، باوه‌ڕی و پێكهاته ئه‌تنیكییه‌كان له ژێر چه‌تری په‌رله‌ماندا كۆببنه‌وه. بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌ش گرینگه كه زۆر پارتی و هاوپه‌یمانه‌تی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام به تێڕوانینی ئێمه ده‌بێ كه‌می ڕێژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیانیش له ده‌نگدان هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. له هه‌مان كاتدا به‌دیموكراتیكردنی عێراق بۆ كوردان فاكته‌رێكی گرینگه. بۆ ئه‌مه‌ش به‌رپرسیاره‌تی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی حكوومه‌تی كوردان له هه‌رێم. له‌م بواره‌دا هێشتا كه‌موكوڕی و ناسه‌قامگیری هه‌یه. پێویسته كورد له باشوور سیسته‌می دیموكراتی بونیاد بنێت و یه‌كێتیی نێو خۆی پێكبێنێت.»
«پێویسته ڕابردووی عێراق به‌باشی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. وه‌ك ده‌زانرێت سه‌دام حوسێن به كوده‌تا هاتبووه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. ٢٣ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌و به‌رده‌وام بوو. له‌و ساڵانه‌دا له عێراق دیكتاتۆره‌تی هه‌بوو. له دژی كوردان و شیعه‌كان كۆمه‌ڵكوژی كران. له سه‌رده‌می سه‌دامدا له به‌رانبه‌ری ئێران شه‌ڕێكی ٨ ساڵه به‌ڕێوه‌چوو، له ساڵی ١٩٩١ بۆ ماوه‌ی ٧ مانگ كوه‌یتی داگیر كرد. سه‌دام به زه‌خت و شه‌ڕ درێژه‌ی به ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی خۆی ده‌دا. هه‌تا ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی ٢٠٠٣ بارودۆخه‌كه وه‌ها بوو. له سه‌رده‌می سه‌دامدا، له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌و سه‌رده‌كه‌وت. هه‌ر نه‌ده‌بوو پارتێكی دیكه سه‌ركه‌وێت. هه‌رچه‌نده له عێراق كورد و شیعه هه‌ن، سووننییه‌كان نه‌یانهێشتووه ئه‌وان به‌شداری بكه‌ن له حكوومه‌ت. له هه‌مان كاتدا توركمان، ئاشووری، ئێزدی و شه‌به‌ك له عێراق ده‌ژین. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات هه‌میشه له ده‌ستی پارتی به‌عس و سووننییه‌كاندا بوو. له دوای ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی ٢٠٠٣، ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیی نوێ نووسرایه‌وه كه لایه‌نی دیموكراتیپارێزی تێدایه. به‌ڵام قه‌یران و گێژاو له وه‌ڵات، ڕێگه به‌مه نادات. له دوای ده‌ستێوه‌ردانه‌كه ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مه كه له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌گوێره‌ی بارودۆخی وه‌ڵات، پێویسته سه‌رۆككۆمار له كورد، سه‌رۆكوه‌زیر له شیعه و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له سووننه بێت. ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری به‌دیبێت، ئه‌مه بۆ دیموكراتی گرینگه.»
«له‌گه‌ڵ هێرشی داعش له ساڵی ٢٠١٤دا، قه‌یرانێكی گه‌وره له عێراق هاته ئاراوه»
ناڤدار سینه‌گر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه جیاوازی هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ئه‌مساڵ و هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له دوای هێرشه‌كانی داعش به‌ڕێوه‌چوو.
«له ساڵی ٢٠١٤دا، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش له عێراق قه‌یرانێكی گه‌وره هاته ئاراوه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م هێرشه‌ش ئه‌وه بوو كه وه‌ڵات به‌باشی به‌ڕێوه‌نه‌ده‌برا. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ده‌شكرا، له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕی مه‌زهه‌بی بوو. داعش سوودی له‌و ناكۆكی و شه‌ڕانه وه‌رگرت. یه‌كێك له جیاوازییه‌كانی دیكه‌ش ئه‌وه بوو كه سه‌رده‌می مالیكی كۆتایی پێهات و ده‌سه‌ڵات گوازرایه‌وه بۆ عه‌بادی. له هه‌ما كاتدا زۆر هاوپه‌یمانه‌تی و پارت به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بوون. ئه‌مه به‌ته‌نیا خۆی له‌خۆیدا نوێبوونه‌وه‌یه‌كه. به‌گشتی ٢٥ پارت و ٦٣ هاوپه‌یمانه‌تی به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد. موقته‌دا سه‌در كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ كۆمۆنیسته‌كان هاوپه‌یمانه‌تی دروستكرد. هادی عامری كه ئه‌ویش شیعه‌یه پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و حه‌یده‌ر عه‌بادیش بوو به سێیه‌م. موقته‌دا سه‌در خۆی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاماده كردبوو. به‌ر له چه‌ند مانگێك سه‌در و شازاده‌ی سعوودیه پێكه‌وه كۆبوونه‌وه. ئه‌م ڕێككه‌وتنه به واتای ئه‌و یه‌كێتییه‌ی عه‌ره‌به‌كان دێت كه ئه‌مه‌ریكا بونیادی ناوه. سه‌ركه‌وتنی سه‌در ڕووداوێكی ئاسایی نییه، ئه‌مه بۆ عێراق كۆنسێپتێكه. خاڵێكی دیكه‌ی گرینگیش ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا و وه‌ڵاتانی هه‌رێمه‌كه گرینگی‌یان به‌م هه‌ڵبژاردنه دا.»
ناڤدار سینه‌گر ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، «بۆ جاری یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له ڕێگه‌ی ئه‌لكترۆنی به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كی زۆری سكاڵا ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كان تۆمار كران. له هه‌مان كاتدا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕێژه‌ی به‌شداری ٤٥،٢ له سه‌ده. به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه، ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر كه‌مه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه له دوای ده‌ستێوه‌ردانه‌كه‌ی ٢٠٠٣، ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی چاوه‌ڕوانی و داخوازییه‌كانی گه‌لانیان نه‌داوه‌ته‌وه. له وه‌ڵات هه‌میشه شه‌ڕ ڕوویدا. ١٠ ساڵه له عێراق شه‌ڕ هه‌یه، هه‌موو ڕۆژێك مرۆڤ ده‌مرن. له‌به‌رئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی به‌شداری كه‌م بوو.»
«له‌مه‌دوا له باشوور ته‌نیا ٢ پارت نابن»
سینه‌گر باسی له لایه‌نێكی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و گوتی: «له‌مه‌ودوا له باشووری كوردستان ته‌نیا ٢ پارت نابن، به‌ڵكو جگه له په‌ده‌كه (پارتی دیموكراتیی كوردستان) و یه‌نه‌كه (یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان) تێكۆشانی پارته‌كانی دیكه‌ش گه‌ش ده‌بێت. له باشوور ٨ پارت و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی به‌شدارییان كرد له هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش بۆ باشوور شتێكی تازه‌یه.»
«ڕیفراندۆم ڕۆڵی سیاسیی كوردانی كه‌م كرده‌وه»
ناڤدار سینه‌گر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر هێرشه‌كانی داعش له دژی باشوور. هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی داعش، «ده‌رفه‌تی گه‌وره په‌یدان بوون»، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌كه‌ی به‌باشی به‌ڕێوه‌نه‌بردووه و به ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧، بووه به هۆكارێك كه ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان له‌ده‌ست بچن به‌تایبه‌تی له كه‌ركووك. سینه‌گر ده‌ستنیشانی كرد كه شكسته‌كان له هه‌ڵبژاردندا ته‌نیا به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه نه‌هاتوونه‌ته ئاراوه و گرینگیش نییه كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتر چه‌ند كورسی زیاتر یان كه‌متر بوون، ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه ڕۆڵی سیاسی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوو له‌ده‌ستچووه. سینه‌گر گوتی: حكوومه‌تی هه‌رێم له كاتێكی هه‌ڵه‌دا، به هه‌نگاوێكی هه‌ڵه ڕۆڵێكی خراپی گێڕاوه.
«ئه‌گه‌ر دیموكراتی هه‌بێت، گه‌نده‌ڵی نامێنێت»
ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی قه‌یران، سینه‌گر گوتی، زۆر هۆكار هه‌ن، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی به حكوومه‌ته‌وه هه‌یه. له ده‌ڤه‌رێك ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به‌باشی به‌ڕێوه‌ببرێت، قه‌یران دروست نابن، ئه‌گه‌ر دروستیش بن ئه‌نجامه‌كانی وه‌ها سه‌خت نابن. سینه‌گر سه‌رنجیشی ڕاكێشایه سه‌ر بارودۆخی جوگرافیای عێراق، فره‌ڕه‌نگییه‌كه‌ی و سامانی ژێرزه‌وی. گوتی: ئه‌م دۆخه ده‌رفه‌ت ده‌دات هێزه‌كان كه ئاڵۆزی دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌ره‌یه‌كی دیموكراتی ده‌توانێت وه‌ڵات له‌م قه‌یرانانه ده‌رخات. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای زه‌مینه‌سازیی ده‌ستووری عێراق دیموكراتی بونیاد بنرێت، له عێراق ئاڵۆزی و قه‌یران نامێنن. ئه‌گه‌ر دیموكراتی هه‌بێت، گه‌نده‌ڵی نامێنێت. ماف و دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت و زۆر كێشه چاره‌سه‌ر ده‌بن.
«حكوومه‌تی هه‌رێم ڕۆڵی له قه‌یران و گێژاودا هه‌یه»
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه له درێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیدا، سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر ڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م قه‌یرانانه‌دا و گوتی: له‌م قه‌یران و گێژاوه‌دا، ڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه. هه‌رێمی كوردان ده‌مێكه بێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه. په‌رله‌مان چالاك نییه و حكوومه‌تیش به‌كه‌ڵك نایه‌ت و هه‌ر با بڵێین ده‌ستی به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا گرتووه. له ده‌ڤه‌رێكدا كه په‌رله‌مان چالاك نه‌بێت، قه‌یران و گێژاو هه‌میشه ده‌بێت.
«پێویسته داگیركه‌ران له باشوور ده‌ربكرێن»
ناڤدار سینه‌گر باسی له ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌ده‌ره‌كییه‌كان له عێراق كرد و وه‌ك كانی قه‌یران و گێژاوی عێراق ناوی برد. بوونی بنكه‌كانی توركیای له‌سه‌ر سنووری عێراق و باشوور به‌بیرخسته‌وه و گوتی: ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته نه حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و نه حكوومه‌تی هه‌رێم له دڵه‌وه خاوه‌نی هه‌ڵوێست نین. به هه‌ڵوێستێكی وه‌ها داگیركاری په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش گه‌لانی عێراق ده‌خاته نائارامییه‌وه. له وه‌ڵاتێكی داگیركراودا، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتدا چاره‌سه‌ر ببن، پێویسته داگیركه‌ر ده‌ربكرێت.
له دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق
ناڤدار سینه‌گر هێمانی بۆ ئه‌وه كرد، پێشبینی ده‌كرێت كه حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی دروست بكرێت. وه‌ڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌یانه‌وێت له به‌ره‌ی خۆیانه‌وه ڕه‌نگێك به حكوومه‌تی نوێ ببه‌خشن. گوتیشی: نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له دوای هه‌ڵبژاردن به‌جیا له‌گه‌ڵ زۆر پارتی سیاسی و لایه‌نه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه.
«ڕۆژی سه‌خت له‌پێش عێراقن»
ناڤدار سینه‌گر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه مومكین نییه حكوومه‌تی نوێ به‌جارێك ببێته چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو كێشه‌كان. گوتیشی: پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاوبگیرێت كه ڕه‌نگه به نه‌بوونی ئاماده‌ییه‌كی ته‌واوی پێكهاته‌ی سووننی له په‌رله‌ماندا، گرفت دروست بێت.
ده‌رباره‌ی بارودۆخی كوردان له حكوومه‌تی نوێی عێراقدا، سینه‌گر گوتی: ده‌رباره‌ی پێگه‌ی كوردانیش له حكوومه‌تی نوێ و په‌رله‌مان و چۆنیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیكردنیان، هه‌روه‌ها ئایا وه‌ك پێشوو سه‌رۆككۆماریان پێده‌درێت یان ده‌درێته كام پارتی، كێشه هه‌یه.
«ڕۆژی سه‌خت چاوه‌ڕوانی عێراق ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له كێشه‌كانی ئێستا ڕزگاری بێت، پێویستی به یه‌كێتیی په‌رله‌مان و حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانه‌تیی به‌رفره‌وان هه‌یه.»
پڕۆژه‌ی كۆنفیدراسیۆنی دیموكراتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ عێراق
ناڤدار سینه‌گر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌پێناو هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تێده‌كۆشێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌لانه ده‌یه‌وێت تێكۆشانی دیموكراتی گه‌ش بكات. ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌ی په‌كه‌كه له عێراق، سینه‌گر گوتی: ده‌وڵه‌تی عێراق له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌وڵه‌تێكی گرینگه. ئێمه لایه‌نگری فیدڕاڵیی عێراقین.
«ئه‌گه‌ر به‌بیری بێنینه‌وه، كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر عێراق، ئه‌و هێزه‌ی كه به چالاكترین شێوه زۆرترین تێكۆشانی كرد، په‌كه‌كه بوو. له شه‌نگال، كه‌ركووك و مه‌خموور په‌كه‌كه تێكۆشانێكی گه‌وره و سه‌ركه‌وتووی كرد. ئه‌م تێكۆشانه‌ی په‌كه‌كه ته‌نیا بۆ كوردان نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ هه‌موو گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی عێراق بوو. به‌تایبه‌تیش هێرشی سه‌ر ئێزدییه‌كان له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه شكێندرا. ده‌ستووری عێراق مافی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و خۆپاراستن ده‌داته كه‌مینه‌كان. پڕۆژه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو گه‌ل، كه‌مینه و باوه‌ڕییه‌كان سیسته‌می سه‌ربه‌خۆ بونیاد بنێن و كاتێك كه هێرشیان كرایه‌سه‌ر بتوانن خۆیان بپارێزن. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌مان ئه‌وه‌یه كه گه‌ل به‌ئازادی و به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی پێكه‌وه بژی.»
ناڤدار سینه‌گر له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: به‌گشتی بۆ وه‌ڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و عێراق، چه‌سپاندنی پڕۆژه‌ی كۆنفیدراسیۆنی دیموكراتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین-ی ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ وه‌ڵاتانی هه‌رێمه‌كه ئامانجێكی سه‌ره‌كییه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێبه‌جێ بكرێت، وه‌ڵاتانی هه‌رێمه‌كه ئارام ده‌بن. جگه له‌م پڕۆژه‌یه، هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی دیكه تاقیكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا گێژاو و قه‌یرانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناوه.
s.m