سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆك كۆماریی توركیا، له زیندانی ئه‌دیرنه‌وه به ته‌له‌فۆن په‌یامێكی ئاراسته‌ی ده‌نگده‌ران كرد و گوتی: «كۆمه‌ڵگه به‌هۆی ئاكه‌په نیگه‌ران و ڕه‌شبینه. ئێستا كاتی بێ هیوایی و ترس نییه. ئێمه به‌یه‌كه‌وه ده‌بینه وه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی خوشك و برایه‌تی.»
ده‌میرتاش له ڕێی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی، به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی سازكرد و په‌یامه‌ده‌نگییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ده‌نگده‌رانی باكووری كوردستان و توركیا كرد و داوای لێ كردن ده‌نگێك بده‌نه هه‌ده‌په و ده‌نگێكیش بده‌نه ده‌میرتاش.
ده‌قی په‌یامه‌كه به كوردی:
به‌ر له هه‌ر شتێك به دڵ و گیان سڵاوی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ده‌نگی من ده‌بیستن.
٢٠ مانگه به‌شێوه‌یه‌كی ناقانوونی و له ده‌ره‌وه‌ی حقووق، وه‌ك دیلێكی سیاسی ڕاده‌گیرێم. هه‌تا ئێستا نه من و نه هه‌ڤاڵه‌كانم به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دادگه‌یی نه‌كراوین. زه‌ختی سیاسی له هه‌موو دادگه‌كان كرا و پێوه‌ری سه‌روه‌ری حقووق به ئاشكرا پێشێل كرا.
هه‌رچه‌نده زیندانیم، به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌ت هه‌موو ڕۆژێك له ته‌له‌فزیۆنه‌كان و ڕۆژنامه‌كان بوختانم بۆ ده‌كه‌ن. له‌م بارودۆخه‌دا كه ناتوانم مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ش به‌كاربێنم، به فرتوفێڵی سیاسی هه‌وڵده‌ده‌ن من به‌خراپی پیشان بده‌ن. به‌ڵام ئێوه هه‌مووتان ئاگاتان له ڕاستییه‌كان هه‌یه.
من به‌مه ده‌زانم و ده‌بینم. دۆخی ئێستا ته‌نیا نموونه‌یه‌كه. ئه‌مڕۆ ته‌واوی وه‌ڵات، ته‌واوی هاوڵاتیانی ئێمه بوونه‌ته مه‌غدووری نادادپه‌روه‌ری. نادادپه‌روه‌ری نه‌ك ته‌نیا له كۆشكه‌كانی دادپه‌روه‌ری ڕوو ده‌ده‌ن. به‌ڵكو له نه‌خۆشخانه‌كان، زانكۆكان، له‌نێو زه‌وییه‌كان، كارگه‌كان، فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كۆڵانه‌كان هه‌موو ڕۆژێك له هه‌موو شوێنێك هه‌موو كه‌س مه‌غدوور ده‌بن و مامه‌ڵه‌ی نادادپه‌روه‌رانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
«كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا به‌هۆی ئاكه‌په ڕه‌شبین و بێ هیوا بوو»
به‌داخه‌وه توركیا به‌ته‌واوی بووه‌ته زیندانێكی نیوه‌كراوه. به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت ترس بخه‌نه دڵی هه‌موو كه‌سێك، ترس بخه‌نه دڵی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه. به‌ڵام كاری ده‌وڵه‌ت ترساندنی هاوڵاتییان نییه، كاری ده‌وڵه‌ت خزمه‌تكردنه. به‌ڵام ئه‌و كرده‌وه دژه‌دیموكراتییانه‌ی كه له ساڵانی ڕابردوو ڕوویاندا، كۆمه‌ڵگه‌ی توركیایان كردووه‌ته نیگه‌رانترین و ڕه‌شبینترین گه‌ل. وه‌ڵاتی ئێمه له‌نێو خۆیدا له یه‌كتر جیاكرایه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ش به‌ته‌نیا و به‌بێ قیمه‌تی هێڵدرایه‌وه.
«ئێمه ناچار نین، به‌ڵكو ده‌توانین توركیایه‌كی دیموكراتی بونیاد بنێین»
حه‌ق نییه كه ئێمه به حكوومه‌تێكی وه‌ها خراپ بژین. وه‌ك ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له‌سه‌ر جوانترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین خاكی جیهان ده‌ژین، حه‌ق نییه كه ئێمه بێ هیوا و هه‌ژار بین. ئه‌مه چاره‌نووسی ئێمه نییه، ئێمه ناچار و مه‌حكوومی ئه‌مه نین.
ئێمه ده‌توانین ده‌ستی یه‌كتر بگرین و پێكه‌وه توركیایه‌كی دیموكراتیی ئاینده، ژیانی نوێ، ژیانێكی شادمان و خۆش، ژیانێكی ئازاد بونیاد بنێین.
خوشك و برایانی هێژای من، كات كاتی ئه‌وه نییه كه بێ هیوا بین و بترسین. به ڕێككه‌وتن، پشتیوانی و یه‌كێتی، ئێمه ده‌توانین هه‌موو كێشه‌كانی وه‌ڵاتی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی خۆمان وه‌ك دوژمن ببینین و خۆی لێ دووربخه‌ینه‌وه، ده‌توانین پێكه‌وه به دڵ ببینه وه‌ڵاتێكی گه‌وره و خوشك و برایه‌تی.
ئێمه خه‌ڵكی خۆمان به‌گوێره‌ی پارتی، ناسنامه، مه‌زهه‌ب و زایه‌ند له یه‌كتر جیاناكه‌ینه‌وه. ئێمه سه‌روه‌ری حقووق و دیموكراتی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا ده‌سه‌پێنین. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌تی هه‌موومانه، وه‌ڵات وه‌ڵاتی هه‌موومانه، كه‌واته ئه‌و كاته ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی ئێمه‌یه كه بۆ هه‌موو كه‌س حكوومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر و یه‌كسان بونیاد بنێین.
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س خۆی وه‌ك منداڵی باوه‌ژن نه‌بینێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س ناحه‌قی نه‌بینێت، ئێمه سیاسه‌تێكی نوێ كه ٨١ ملیۆن كه‌س له‌خۆ بگرێت، ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.
«گه‌ل له وه‌ڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌هه‌ژاری ده‌ژی»
ئێمه به‌باشی سوود له خاك، ده‌ریا، مێژوو و میراتی كولتووریی خۆمان وه‌رده‌گرین. قورسایی ناخه‌ینه سه‌ر چیمه‌نتۆ و بیناسازی ناپه‌سه‌ند، ئێمه گرینگی به خاك، ڕه‌نج، به‌رهه‌مهێنان و زانست ده‌ده‌ین و به‌دڵنیاییه‌وه كۆتایی به هه‌ژاری دێنین. له وه‌ڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك توركیا، مرۆڤ ناچار كراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ژار بژی. ئه‌مه شه‌رمه‌زارییه بۆ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وه‌ڵاته. ئێمه وه‌ڵاتی خۆمان له‌م شه‌رمه‌زارییه ڕزگار ده‌كه‌ین.
«ئێمه هیوادارین، به‌جۆشین»
ئێمه ئێستا زیاتر به‌هیوا، به تامه‌زرۆیی و به‌جۆشه‌وه خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌كه‌ین. من لێره له‌نێو چوار دیواردام. به‌ڵام پێده‌زانم كه ئێستا هه‌زاران ده‌میرتاش له‌نێو زه‌وییه‌كان، له كاری جووتكردن، له زه‌وییه‌كانی فندكن. ده‌میرتاش ئێستا له مه‌یدانه‌كانه، له كارگه‌كانه، له وانه‌دایه، له پۆله‌كانی زانكۆیه، له كرێكارییه، له به‌رخۆدانی مانگرتوانه. له كار ده‌ركراوه، بێكاره، هه‌ژاره. گه‌نجه، ژنه، منداڵه. توركه، كورده، چه‌ركه‌سه، پۆماسه، بۆشناكه. عه‌له‌وییه، سوونییه، به‌ڵام به‌ر له هه‌ر شتێك هیواداره و به‌جۆشه. گۆڤه‌ند ده‌گرێت و له هه‌ڵپه‌ڕكێكی هۆرۆن دایه.
«سه‌ربه‌رز بن، ده‌نگ بده‌نه هه‌ده‌په و ده‌میرتاش»
ده‌میرتاش له قاوشی زیندانی ئه‌دیرنه نییه، ده‌میرتاش ئێوه‌ن. باوه‌ڕتان به‌خۆتان هه‌بێت. سه‌ربه‌رز بن. ده‌نگ به خۆتان بده‌ن. بڵێن؛ ده‌نگێك بۆ هه‌ده‌په، ده‌نگێك بۆ ده‌میرتاش.
له‌بیرنه‌كه‌ن، ته‌نیا یه‌ك ده‌نگ ده‌توانێت زۆر شت بگۆڕێت. تۆ ده‌توانی ئه‌مه بكه‌ی، خوشك و برایانی ئازیزی من. له‌پێناو ڕۆژی خۆش و گه‌ش، كات كاتی گۆڕینه. ئێمه پێكه‌وه ئه‌مه ده‌كه‌ین، پێكه‌وه سه‌رده‌كه‌وین.
به دڵ و گیان سڵاو له هه‌مووتان ده‌كه‌م.
به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین و ڕۆژی ئازاد ده‌بینین. بمێنن له خێر و خۆشی‌دا.
s.m